سەردێڕ:

تاوانەکانی سەدام نمایشکران

لەناو بینای پەرلەمانی عێراق تاوانەکانی سەدام نمایشکران
فۆتۆ: ئومێد محەمەد
2018-12-24

1896 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، بەغدا، ئومێد محەمەد

لەناو بینای پەرلەمانی عێراق و لە پێشانگایەکی دیکۆمێنتاریدا، تاواناکانی حزبی بەعس و سەردەمی سەدام حسێن نمایشکران.

لە لێدوانێکدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، ناجحە ئەمیریی سەرۆکی دەزگای شەهیدان، ئاماژەی بەوەکرد ئامانجیان لەم چالاکییە نیشاندانی ئەو تاوانانەیە بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی، تا ئێستا زیاتر لە ٨٠ هەزار بەڵگەیان کۆکردووەتەوە دەربارەی تاوانەکانی سەردەمی حزبی بەعس و سەدام حسێن.

پێشانگاکە لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە کرایەوە، بڕیارە چەند رۆژێک بەردەوام بێت و لە داهاتووشدا لە چەند شوێنێکی تر نمایش بکرێتەوە.

لە پێشانگاکەدا لەگەڵ نمایشکردنی بەڵگەکانی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، چەندین بەڵگە و وێنەی ئەو تاوانانەش خرانەڕوو کە بەرامبەر بە گەلی کورد کراون، وەک بەکۆمەڵ کوشتنی بارزانییەکان و  ئەنفال و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە.

تاوانەکان بە بەڵگەی نوسراو و جلوبەرگ و وێنە و کتێب و چەندین دیکۆمێنتی جۆراوجۆر لە پێشانگاکەدا خراونەتەڕوو.

ش.ق