سەردێڕ:

شەش خێزانی کۆچبەر گەیشتنە وڵاتی پورتوگال

فۆتۆ: 
2018-12-24

9342 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ،  ئەڵمانیا، هەڵگورد عومەر

سەرچاوە هەواڵییەکانى ئەوروپا بڵاویانکردووە، وڵاتی پورتوگال لە چوارچێوەى بەرنامەیەکدا  پەنابەر وەردەگرێت و دوێنێ شەش خێزانی  کۆچبەر گەیشتونەتە ئەو وڵاتە.

ناوبەناو بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپی بەشێک لەو کۆچبەرانە وەردەگرن کە  لە وڵاتانی یۆنان و ئیتاڵیان بۆ ئەو مەبەستە  ٣٣ کۆچبەر لە ڕێگەی بەرنامەی وەرگرتنی کۆچبەران  گەیشتنە وڵاتی پرتوگال کە زۆربەیان خەڵکی وڵاتی سوریا و باشوری سودان بوون.

وڵاتی پورتوگال بەنیازی وەرگرتنی کۆچبەرانی دیکەیە بەھۆی ئەوەی ژمارەیەکی کەم لەو وڵاتە  مافی وەرگرتنی پەنابەریان ھەبووە بە رێژەیەک کە تەنھا لە ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ساڵی ٢٠١٧ تەنھا ١٥٠٠ کەس مافی مانەوەی ئەو وڵاتەیان وەرگرتووە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی ئەو وڵاتە ئامادەکاری تەواو بۆ ئەو کۆچبەرانە کراوە کە لە داھاتووش دەڕۆنە ئەو وڵاتەوە لە ڕوی  فێربوونی زمان و  کارکردن و شوێنی مانەوەیان.