سەردێڕ:

ترەمپ کەسێک بۆ شوێنگرەوەی ​جێمس ماتیس دیاری دەکات

فۆتۆ: 
2018-12-24

810 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کە جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریکا، پاتریک شاناھان بە وەکالەت لە شوێنی وەزیری بەرگریی ئێستای ئەمریکا، جێمس ماتیس دادەنێت کە بڕیارە واز لە ئەرکەکەی بھێنێت.

دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتێکی لەبارەی شوێنگرەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جێمس ماتیس بڵاوکردەوە

ترەمپ رایگەیاندووە: "زۆر خۆشحاڵم بە راگەیاندنی جێگری وەزیری بەرگریی زۆر لێھاتوو، پاتریک شاناھان. لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ەوە، پۆستی وەزیری بەرگریی بە وەکالەت وەردەگرێت. پاتریک وەک جێگری وەزیری بەرگریی و بەرپرس لە بۆینگ (کۆمپانیای فڕۆکەوانی و بۆشای ئاسمانی ئەمریکا)، خاوەنی لیستێکی درێژی سەرکەوتنە. زۆر نایاب دەبێت".

وەزیری بەرگری ئەمریکا، جێمس ماتیس لە دوای بڕیاری ترەمپ بە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، دەستی لەکار کێشایەوە

ترەمپ لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ماتیس لە تویتەر رایگەیاندبوو: "سەرۆک (باراک ئۆباما) کاتێک بە شێوەیەکی شەرمەزارانە جێمس ماتیسی دەرکرد، من چانسێکی دیکەم پیێدا. چەند کەسێک پێیان گوتم کە ئەمە نەکەم، بەڵام من باوەڕم بەوە کردبوو کە ئەنجامی بدەم".