سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

فۆتۆ: 
2018-12-24

517 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و نزمترین ئاستی لە ماوەی ساڵێک و دوو مانگی ڕابردوودا تۆمارکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە ، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ ٥٤ دۆلار و ٦٢ سەنت دابەزی، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بۆ ٤٦ دۆلار و ٣١ سەنت دابەزی.

دابەزینی نرخی نەوت بۆ ئەم ئاستە لەکاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا نرخی هەر بەرمیلێک لە سەروو ٨٠ دۆلارەوە بوو.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرهەمهێن و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ئەمریکاوە.