سەردێڕ:

عێراق.. ڕووپێوییەکى مەیدانیی لەسەر کێشەکانى گەنج دەکرێت

لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا
ڕووپێوییەکى مەیدانیی لەسەر کێشەکانى گەنج لە عێراقدا دەکرێت
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2018-12-23

479 جار خوێندراوەتەوە

بە بەشداری کۆمەڵێک لە سەرپەرشتیارانی دەرونی و کۆمەڵایەتی، بڕیارە لەسەرەتای ساڵی داهاتوودا، لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و خوارووی عێراق، ڕووپێوییەکی فراوان ئەنجام بدرێت لەسەر کێشەکانی گەنجان و لە ئێستاشدا لە ڕێگەی خولێکی چوار ڕۆژەوە ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەنجامدانی ڕوپێوییەکە.

ڕووپێویەکە بەشێوەیەکی مەیدانی ئەنجامدەدرێت و تیایدا زانیاری لە کەسانی تەمەن ١٠ ساڵ بۆ ٣٠ ساڵ کۆدەکرێتەوە و کێشە و گرفتەکانی کوڕان و کچان پۆلێن دەکرێن.

وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق، ئەنجامی سەرجەم فۆرمەکان بە دوو لیستی تایبەت بەرزدەکاتەوە بۆ هەر یەکە لە ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی عێراق و پەرلەمان و حکومەتی هەرێم، تا کاربکرێت بۆ کێشە و داواکارییەکانی مێردمنداڵان و گەنجان و هەوڵبدرێت هەلی کاریان بۆ دابینبکرێت.

ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یو ئێن ئێف پی ئای، هاوکاری ئەو کەسانە دەکەن کە ڕووپێوییەکە ئەنجامدەدەن، هاوکات پێنج وەزارەت و دەستە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەشداریدەکەن لە کۆکردنەوەی زانیارییەکاندا.

ش.ق