سەردێڕ:

دیمەنی یاریکردنی هاوڵاتیان لەناو بەفردا

فۆتۆ: 
2018-12-23

8890 جار خوێندراوەتەوە

هاوڵاتیان بۆ بەسەربردنی کات و یاریکردن، سەردانی ناوچەی زینی وەرتێیان کردووە و لەوێ شەڕە تۆپەڵ دەکەن و شێرەبەفرینە دروست دەکەن.

ئەو گەشتیارانە دەڵێن بۆ بینینى دیمەنە جوانەکانى ئەو شوێنە لەگەڵ هاوڕێکانیان هاتوون و جوانییەکى تایبەتى هەیە لەکاتى بەفرباریندا.

لەو ناوچەیەدا خزمەتگوزاری بۆ هاتنی گەشتیاران بەدی ناکرێت، بەڵام ناوچەکە سروشتێکی دڵگیری هەیە، بەفر بارینیش سەرنجی هاوڵاتیانی ڕاکێشاوە بۆئەوەی سەردانی ناوچەکە بکەن، بەشێک لە هاوڵاتیانیش دەڵێن، ئەگەر خزمەتگوزاری دابینبکرێت گەشتیاری زیاتر دێتە ناوچەکە.

یەکێک لەگەشتیارەکان دەڵێت ئەگەر حکومەت پلانى هەبێت بۆ ئاوەدانکردنەوەى ئەو شوێنە نەک بۆ بەهار، بۆ زستانیش شوێنێکى گەشتیاری گونجاو دەبێت بۆ گەشتیارانى دەرەوە.

لە وڵاتانی پێشکەوتوودا گرنگی بەو ناوچانە دەدرێت کە بۆ گەشتوگوزاری وەرزی زستان گونجاون و بۆ ئەوەی لە کاتی بارینی بەفر و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرمادا گەشتیاران ڕووبکەنە ناوچەکە و داهاتێکی زیاتر لە ڕێگەی گەشتوگوزارەوە بەدەستبهێنرێت.

زینی وەرتێ دەکەوێتە نێوان قەزاکانی ڕەواندوز و ڕانیەوە، خەڵکی هەردوو قەزاکە و ناوچەکانی دیکەی هەرێمیش لە وەرزی زستاندا سەردانی دەکەن.

ئ.ر