سەردێڕ:

تورکیا.. مەڕێک بە جارێک پێنج بەرخی بوو

خاوەنەکەی دەڵێت تەندروستی هەر پێنج بەرخەکە باشن
فۆتۆ: میدیاکانی تورکیا
2018-12-22

14121 جار خوێندراوەتەوە

لە شارۆچکەی ئڵگنی سەر بە شاری کۆنیا لە تورکیا، لە دیاردەیەکی دەگمەندا مەڕێک بە جارێک پێنج بەرخی بووە.

عیسا ئویانر خاوەنی مەرەکە لە شارۆچکەی ئڵگنی سەر بە شاری کۆنیا، بە ئاژانسی ئەنادۆڵوی ڕاگەیاندووە لە ٥٠٠ مەڕی ئاوس، یەکێکیان بە یەک سک پێنج بەرخی بووە، کە یەکێکیان مێیە و چوارەکەی دیکەیان نێرن.

ئویانر دەربارەی هۆکاری ئەم حاڵەتە ڕایگەیاند، "لە ئێستا بەدواوە بە زانستیی و وریاییەوە کارەکانمان ئەنجامدەدەین، بۆئەوەی مەڕ و ماڵاتی ڕەگەز پاکیش وەبەربهێنین و دەستمان بە هێنانی ئەو بەرانانە کردووە بۆ لەوەڕگاکەمان کە جۆرایەتیان باش و رەسەنن، وا ئێستاش بەرهەمەکەیمان بینی کە مەڕێک بە یەک جار پێنج بەرخی بووە ، چەند مەڕێکی تریشمان بە یەک سک دوو بەرخیان بووە."

ئویانر ڕاشیگەیاند، تەندروستی هەر پێنج بەرخەکە باشە و ئەمساڵیان بەرەکەتدار و بە بەرهەم بووە.

ع.ا