سەردێڕ:

ترەمپ: کاتی ئەوەیە تورکیا ئەو کارانەی ماون لە سوریا تەواویان بکات

کشانەوەی ئەمریکا لە باشوری ڕۆژهەڵاتی سوریا
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
فۆتۆ: 
2018-12-22

20712 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەوان لە سوریا دەگەڕێنەوە و، ئێستای کاتی ئەوەیە تورکیا ئەو کارانەی تەواوبکات کە لە سوریا ماون.

ترەمپ لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەمڕۆ شەممە (٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨) ڕایگەیاند، "ئێمە بۆ سێ مانگ ڕۆیشتین، بەڵام حەوت ساڵە لەوێین، کاتێک بوومە سەرۆک داعش دڕەندە بوو، ئێستا داعش شکستیهێناوە و پێویستە وڵاتانی دیکەی ناوچەکە، بەتایبەت تورکیا، ئاگای لەو کارانە بێت کە ماون."

سەرۆکی ئەمریکا جەختیشیکردووەتەوە، ئەوان دەگەڕێنەوە نیشتمان و ئێستا کاتی ئەوەیە تورکیا ئەو کارانە تەواوبکات کە لە سوریا ماون.

ئەو لێدوانە نوێیەی ترەمپ جەختکردنەوەیە لە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە ناوچەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، کە ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە دای.

هەر ئەمڕۆش برێت مەکگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە شەڕی داعش دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.

ع.م