سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق ئەندامانی دادگای تێهەڵچوونەوەی پەسەند کرد

سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان بایکۆتیانکرد
بایکۆتی فڕاکسیۆنە کوردییەکان دوای هەڵبژاردنی ئەندامانی دادگای تێهەڵچوونەوە
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2018-12-22

4521 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، بەغدا، ئومێد محەمەد

پەرلەمانی عێراق ئەندامانی دادگای تێهەڵچونەوەی پەسەندکرد و سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکانیش بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد.

پەیامنێرى ئێن ئار تى ڕایگەیاند، ئەو دادوەرانەى دەنگیان لەسەر دراوە هیچ دادوەرێکى کوردى تێدا نییە، بەو هۆیەشەوە سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکانیش بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد.

دواى بایکۆتکردنى کۆبوونەوەکە، فراکسیۆنە کوردییەکان لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقدا کۆبوونەوە و ناڕەزایی خۆیان لەو بارەیەوە پێ ڕاگەیاندووە.

فراکسیۆنى نەوەى نویش ڕایگەیاندووە سەرەڕاى ئەوەى بایکۆتى کۆبونەوەکەیان کردووە بەشدارنەبوون لە کۆنفرانسى رۆژنامەنوسى فراکسیۆنە کوردییەکان، چونکە پێیانوایە پارتى و یەکێتى دەیانەوێت دادوەرى حزبى لەو شوێنانەدا هەبێت بۆ پاراستنى بەرژەوەندییە حزبییەکانیان، بەڵام ئەوان لەگەڵ ئەوەدان دادوەرى کوردى تێدا بێت بەڵام بەرژەوەندى میلەت بخاتە پێش هەموو بەرژەوەندییەکەوە

١. نوعمان كەريم ئەحمەد.

٢. كازم عەباس حەبيب.

٣. محەمەد قاسم محەمەد.

٤. محەمەد عەبدولعەلي شەدهان.

٥. حەسەن فوئاد مونعەم.

ع.ا