سەردێڕ:

واشنتن: بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی عێراق بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش

هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-12-22

1128 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی عێراق بۆ له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی داعش له‌ناوچه‌كه‌.

رۆبه‌رت پالاندینۆ جێگری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگەیاند، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بە تەلەفۆن قسەى لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک کۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق کردووە و ڕایگەیاندووە، هه‌ماهه‌نگی نزیك له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراقدا دەکەن بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئەو وڵاتە له‌پاشماوه‌كانی داعش.

ئاماژەى بەوەشکردووە، پۆمپیۆ بۆچونى وڵاتەکەى لەبارەى چۆنێتی هه‌ره‌سهێنان به‌ داعش له‌ سوریا بۆ بەرپرسانى عێراق باسکردووە.

هاوکات نوسینگەى ڕۆژنامەوانى عادل عەبدولمەهدى ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیران  و مایک پۆمپیۆ تاوتوێی هاوكاریی ئابوریی ئه‌مریكا بۆ عێراق و هەوڵدان بۆ هێنانه‌دی داهاتوویه‌كی سه‌قامگیرتریان کردووە.

باس لەوەشکراوە، هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە پرسی درێژکردنەوەى بەخشینى عیراق کراوە لە سزاکانى ئەمریکا بۆ سەر ئێران بۆ ماوەى ٩٠ رۆژى دیکە.

ش.ق