سەردێڕ:

بەشێک لە دامودەزگاکانی حکومەتی ئەمریکا داخران

بەشێک لە دامودەزگاکانی حکومەتی ئەمریکا داخران
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-12-22

3341 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بریاریدانى لەبارەى بودجەی تایبەت بە دروستکردنى دیوار لەسەر سنورى مەکسیک دواخست و بەشێک لە دامودەزگاکانی حکومەتی ئەو وڵاتە داخران.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کە پێویستە دوایین واژۆی خۆی لەسەر هەر بڕیارێکی حکومەتەکەی بکات، داوایکردووە پێنج ملیار دۆلار لە بودجەی حکومەت تەرخانبکرێت بۆ بنیادنانی دیوارێکی سنوری نێوان وڵاتەکەی و مەکسیک، بەڵام ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەکە پەسەندکردنی ئەو بودجەیەیان دواخستووە.

بەهۆی نەگەیشتن بە هیچ ڕێککەوتنێک، لە شەوی ڕابردووەوە بودجەی نزیکەی لەسەدا ٢٥ی دام و دەزگاکانی حکومەت ڕاگیرا، ئەمەش بەمانای ڕاگرتنى کارەکانى وەزارەتەکانی ئاسایشی نیشتمانی و گواستنەوە و کشتوکاڵ و دەرەوە و داد دێت، هاوکات پارکە نیشتمانییەکانی وڵاتەکە و دارستانەکانیش بەرووی سەردانیکەراندا دادەخرێن.

لەماوەى ئەمساڵدا ئەمە سێیەمجارە بەشێک لە دام و دەزگا حکومییەکانی ئەمریکا پەکبخرێن، کە وایکردووە کارمەندانی حکومی مۆڵەت وەربگرن یاخود خۆبەخشانە کاربکەن.

هــ.حــ