سەردێڕ:

بۆچی دەبێت خۆت فێری زمانێکی دیکە بکەیت؟

فۆتۆ: 
2018-12-21

2790 جار خوێندراوەتەوە

فێربوونی زمان و زاراوەی دیکە وادەکات مێشك کراوەتر بێت و وایلێدەکات لە قۆناغێکدا نەوەستێت و بەردەوام بێت لە فێربوونی شتی نوێ.

ماڵپەڕی بەزکیتۆ ئاماژەی بە شەش سوودی گرنگی فێربوونی زمانی دیکە داوە کە جگە لەوەی کاری ڕۆژانە ئاسانتر دەکات و لێهاتووییەکە، کۆمەڵێك سوودی دیکەت پێدەبەخشێت.

١ڕاددەی زیرەکیت زیاتر دەکەن.

٢یارمەتیت دەدات لێهاتووبیت لە کارەکانتدا و بتوانیت لە یەك کاتدا چەند شتێك بەیەکەوە ئەنجام بدەیت.

٣مێشكت کراوەتر دەبێت و تواناکانت زیاتر دەکات بۆ چارەسەری کێشەکان.

٤زانیاری زیاتر پەیدا دەکەیت و بەوەش بڕیاری دروستدەدەیت.

٥تواناکانی تێگەیشتن و هەستپێکردنت باشتر دەکات.

٦. دوورت دەخاتەوە لە نەخۆشییەکانی زەهایمەر و خڵەفان.