سەردێڕ:

ئەمریکا کۆتایی بە هێرشە ئاسمانییەکانی لە سووریا دێنێت

فۆتۆ: 
2018-12-21

1287 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاندووە، لەگەڵ بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لەبەرامبەر داعش لە سووریا دەھێنرێت

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە،   ئەمریکا کۆتایی بە ھێرشە ئاسمانی خۆی لە سووریا دەھێنێت، وتووشیەتی "بڕیاری ترەمپ لەبارەی کشاندنەوەی سەربازان بە مانای کۆتایھاتنی ھێرشە ئاسمانییەکانیش دێت". 

لەلایەکی دیکەش وەزارەتی بەرگری ئەمریکا خۆی بە دوور دەگرێت لە وەڵامدانەوە ھەر پرسیارێکی پەیوەندیدار بەم بڕیارەی ترەمپ

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندبوو لە ماوەی سەرۆکایەتیمدا داعشمان لەناوبرد، کە تاکە ھۆکاری مانەوەمان بوو لە سووریا".

پێشتر گوتەبێژی کۆشکی سپی، سارا ساندەرێس رایگەیاندبوو لەگەڵ دەستپێکی قۆناغێکی دیکە لە بەرەنگاربوونەوەی داعش، دەستمان بە کشاندنەوەی سەربازانی ئەمریکا بۆ وڵاتەکەمان کرد"