سەردێڕ:

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

فۆتۆ: 
2018-12-20

1473 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و نزمترین ئاستی لە ماوەی ساڵێک و دوو مانگی ڕابردوودا تۆمارکرد.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ ٥٤ دۆلار و ٦٠ سەنت دابەزی، کە ئەوەش نزمترین ئاستییەتی لە تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بۆ ٤٦ دۆلار دابەزی.

دابەزینی نرخی نەوت بۆ ئەم ئاستە لەکاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا نرخی هەر بەرمیلێک لە سەروو ٨٠ دۆلارەوە بوو.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرهەمهێن و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ئەمریکاوە.