سەردێڕ:

هەولێر.. دیداری بازرگانیی لە نێوان بازرگانانی هەرێم و هندستان بەڕێوەدەچێت

فۆتۆ: 
2018-12-20

528 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، رێناس عەلی

بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوریی و بازرگانییەکان، دیداری بازرگانیی لە نێوان بازرگانانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی هندستان لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨) نوێنەرانی زیاتر لە ٣٠ کۆمپانیای هندستان سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەرێمیان لە شاری هەولێر کردووە و بڕیارە بۆ قسەکردن دەربارەی سێکتەرکانی نەوت و گاز و چۆنیەتی پەرەپێدانی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان دیدارێک لەگەڵ بەشێک لە بازرگانانی هەرێم ئەنجامبدەن.

کاروان سووچی وتەبێژی ژووری بازرگانی هەرێمی کوردستان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئامانج لەو دیدارە زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانیی و ئابورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هندستانە و بازرگانانی ئەو وڵاتە دەیانەوێت لە هەرێمی کوردستان کاربکەن و پڕۆژەی زیاتر بخەنەگەڕ.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند مانگی رابردوودا نزیکەی ٢٠٠ کۆمپانیای بیانی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و لێکنزیکبوونەوەی بەرچاو لە نێوان بازرگانانی هەرێم و کۆمپانیا بیانییەکان بەدیدەکرێت.

ش.ق