سەردێڕ:

خێزانێکی کورد نزیکەی هەشت ملیۆن دۆلاریان بۆ دەرچوو

فۆتۆ: 
2018-12-19

72703 جار خوێندراوەتەوە

پاش کڕینی بلیتێکی یانسیب (لۆتەری) بە ژمارە ٦/٤٩، خێزانێکی کورد لە کەنەدا نزیکەی هەشت ملیۆن دۆلاریان بۆ دەرچوو.

نەبی کوردستان و تۆفیق سندی هاوسەری، رۆژی دووشەممە چەکی خەڵاتەکەیان وەرگرتووە کە "حەوت ملیۆن و ٩٣٥ هەزار و ٩٨٦ دۆلار و ٧٠ سەنت"بووە.

هەواڵەکە لە چەندین ماڵپەڕی جیهانیدا بڵاوبووتەوە و نەبی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی globalnews دەڵێت، "ماوەیەکەی دوورودرێژە نەگەڕاوینەتەوە بۆ کوردستان، بۆیە لەپاش ئەو بردنەوەیە بەنیازین گەشتێک بکەین بۆ کوردستان".

لەبارەی هەستی ئەوان لەکاتی ئاشكرابوونی خەڵاکەتدا تۆفیق دەڵێت "لەوەتەی زانیومانە خەڵاتەکەمان بۆ دەرچووە نەخەوتووین".

ئەو خێزانە کوردە ئاماژەیان بەوەکردووە، پاش وەرگرتنی پارەکە لە پلانیاندایە، پارەکە بەسەر شەش منداڵەکەیاندا دابەشبکەن و ئۆتۆمبێلی باشتر بکڕن و باجەکانی لێبدەنەوە و گەشتێک رێکبخەن.

بلیتی یانسیبەکە هەفتەی دووجار لە رۆژانی شەممان و چوار شەماندا رادەکێشرێت.

نەبی کوردستان و تۆفیق سندی خێزانێکی کوردن لە شاری کیچنەر لە کەنەدا دەژین و نانەواخانەیەکیان هەیە.

هـ،ڕ