سەردێڕ:

موچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

موچەی مانگی ١١
موچەی مانگی ١١
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-12-18

25468 جار خوێندراوەتەوە

پەروەردەی شارەزوور ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ موچەی مانگی ١١ی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکەین.

په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی نێردراوە، داوا لە بەڕێوەبەرانی ئەو قوتابخانانە دەکات کە مامۆستایانی وانەبێژیان لە سنوری پەروەردەی شارەزوور هەیە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی ١١ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چه‌كی مووچه‌ی مانگی ١١ی مامۆستایانی وانه‌بێژ.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەشی ڕاگەیاند، داوا كراوه‌ كه‌ لیستی مووچه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ بۆ مانگی ١٢ له‌ ڕۆژانی ٢٦و ٢٧ی مانگ دواتر بگاته‌ ده‌ست دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان.

لەسنوری پەروەردەی شارەزوور ١٢٠ مامۆستای وانەبێژ هەیە.