سەردێڕ:

ئەو شوێنەوارانەی داعش لە موسڵ خاپوری کردن نۆژەندەکرێنەوە

مزگەوتی نوری بەیەکێک لە مزگەوتە کۆنەکانی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت
فۆتۆ: bbc
2018-12-18

690 جار خوێندراوەتەوە

ئەو شوێنەوارەنەی داعش لە چوار ساڵی ڕابردوو لە شاری موسڵ خاپوری کردن نۆژەندەکرێنەوە.

مزگەوتی نوری یەکێکە لەو مزگەوتانەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن چەکدارانی داعشەوە تەقێنرایەوە بەڵام لە ئێستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ نۆژەنکردنەوەی.

مزگەوتی نوری دەکەوێتە باشوری شاری موسڵ، ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی چەکدارانی داعش لە یەکەم دەرکەوتنیدا لە مینبەری مزگەوتەکەوە لە٤ تەمموزی ٢٠١٤ رایگەیاند کە "خەلافەتێکی" دامەزراندووە و خۆیشی وەك "خەلیفەی موسڵمانان" راگەیاند.

مزگەوتی نوری بەیەکێک لە مزگەوتە کۆنەکانی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت و لە سەردەمی سلجوقییەکان لە ساڵی ١١٧٢ تەواوبووە بۆ ماوەیەکی زۆر هێمای ناسنامەی کولتووریی موسڵ بوو.

 سەبارەت بە بودجەی پرۆژەکە عەبدول لەتیف بەرپرسی وەقفی سونەی عێراق ڕایگەیاندووە، بە هاوکاری ڕێکخراوی یونیسکۆ و حکومەتی ئیمارات هەوڵی بنیادنانەوەی ئەو شوێنەوارانەی عێراق دەدەین کە لە شەڕی داعشدا خاپور کران لە ئێستادا بە بڕی زیاتر لە ٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ ماوەی پێنج ساڵ مزگەوتی نوری و منارەی مێژووی حەدبا نۆژەندەکرێتەوە.

وتیشی، پەرژینێك بەدەوری شوێنەکەدا هەڵدراوە بۆ رێگرتن لە تاڵانی و لەدەستدانی هەر كه‌له‌پورێكی دێرین.

ئەوەشی ڕاگەیاند، ئەوان هەماهەنگیان کردووە لەگەڵ وڵاتانی تردا بۆ یارمەتیدانی کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە ناوچە مێژووییەکان کە لەلایەن چەکدارانی داعش  تێكدراون لە داهاتوویەکی نزیکدا ژمارەیەک شوێنەواری تر نۆژەندەکرێتەوە.