سەردێڕ:

کارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق ئاشکرابوو

پێکهێنانی حکومەتى نوێی عێراق
چەند دانیشتنێکە پەرلەمان ناتوانێت کابینەی حکومەتی نوێی عێراق پربکاتەوە
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-12-17

2887 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی عێراق سبەینێ ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، کە ئەمڕۆ دووشەممە (١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨) بڵاوکراوەتەوە، کارنامەی سبەینێی دانیشتنی پەرلەمانی تیا ئاشکراکراوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە دانیشتنەکەدا سەیری ئەو تانانە دەکرێت سەبارەت بە ڕاستی ئەندامێتی ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران.

لە خاڵی دووەمی کارنامەکەدا دەنگدان دەکرێت لەسەر هەموارکردنی پەیڕەوی ناوخۆیی پەرلەمان.

لە خاڵی سێهەمی کارنامەکەدا دەنگدان ئەنجامدەدرێت لەسەر پێکهاتەی کابینەی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی.

لە دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقەوە، تا ئێستا پەرلەمان چەند دانیشتنێکی ئەنجامداوە بە مەبەستی تەواوکردنی کابینەی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی، کە تا ئێستا ٨ وەزارەتی ماوە پڕبکرێتەوە، کە بەشێکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکی هێزە سیاسییەکان لە پەسەندکردنی چەند کاندیدێک بۆ ئەو وەزارەتانەی کە ماوە پڕبکرێنەوە، بەتایبەت هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری .

ع.م