سەردێڕ:

ڕاستی وێنەی خزمەتکاریی ڤلادیمیر پوتین بۆ سەدام ئاشکرا بوو

سەدام حسین و ڤلادیمێر پۆتین
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-12-17

133328 جار خوێندراوەتەوە

لە ساڵی ٢٠١٨دا وێنەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە گوایە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا خزمەتکاری سەدام حسێن بووە، کاتێک سەدام سەردانی مۆسکۆی کردووە.

لەگەڵ ئەو وێنەیەدا وێنەی خزمەتکارێک بڵاوکراوەتەوە کە شێوەی لە پوتین دەچێت و ئەوکاتەش گوایە سیخوڕی دەزگای هەواڵگریی یەکێتی سۆڤیەتی جاران بووە.

دواتر ئاشکرابوو کە سەرجەم ئەو بۆچوونانە دوورن لە ڕاستییەوە و لە وێنەیەکی دیکەدا خزمەتکارەکە بە ڕوونی دیارە و کاتێک لێی وردەبیتەوە دیارە کە ڤلادیمێر پوتین نییە.

ئاشکراش بووە وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٥، لەوکاتەشدا ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ئێستای ڕوسیا، تازە زانکۆی لینینگرادی تەواوکردووە و لەناو دەزگای هەواڵگری ڕوسیادا کاری دەکرد.

ع.م

Image result for ‫بوتین صدام‬‎

 

Image result for ‫بوتین صدام‬‎

وێنەی ئاژانسی "ئەسۆشییەتدپرێس"