سەردێڕ:

لە سۆران منداڵێک لەدایكبوو کە کێشی شەش کیلۆ گرامە

دیمەنی منداڵەکەی کە ئەمڕۆ لە دایکبوو
فۆتۆ: دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی
2018-12-16

21874 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، عەبدۆ حسێن، سۆران

ئەمڕۆ (١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨) لە قەزای سۆران منداڵێك لە دایكبوو کە کێشی شەش کیلۆ گرامی تەواو دەبێت.

لە نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران منداڵێك لەدایکبوو کە تا ئێستا بە گەورەترین منداڵ دادەنرێت لەو نەخۆشخانەیەدا لە دایكبوو بێت.

منداڵەکە کێشی شەش کیلۆگرامە و تەندروستی جێگیرە و دایکیشی لە دۆخێکی باشدایە.   

ئەمەش لە کاتێکدا کە کێشی ئاسایی منداڵ دەبێت لە نێوان ٢.٥ تا ٤ کیلۆگرامدا بێت لەکاتی لە دایكبوونیدا.

هــ.حــ