سەردێڕ:

گۆڕێك دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ زیاتر لە چوار هەزار ساڵ لەمەوپێش دەگەڕێتەوە

گۆڕێك لە میسر دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ زیاتر لە چوار هەزار ساڵ لەمەوپێش دەگەڕێتەوە
فۆتۆ: بی بی سی
2018-12-16

42985 جار خوێندراوەتەوە

شوێنه‌وارناسەکانی میسر گۆڕێكی ده‌گمه‌نیان ئاشكراكرد كه‌ دوا مه‌نزڵگه‌ی كه‌سێكی ئاینی باڵا بووه‌ و مێژووی گۆڕه‌كه‌ بۆ ٤ هەزار و ٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر ده‌گه‌ڕێته‌وه.

ماڵپەڕی بی بی سی لەزاری موسته‌فا وه‌زیری سكرتێری گشتی ده‌سته‌ی باڵای شوێنه‌واره‌كانی میسر بڵاویکردووەتەوە، ئه‌م گۆڕه‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی بێوێنه‌یه‌ له‌ ده‌یه‌کانی رابردوودا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گۆڕه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی هه‌ڕه‌می سه‌قارا له‌ نزیك قاهیره‌ دۆزراوەتەوە و پڕیەتی له‌ نوسینی هیرۆگڵیفی و په‌یكه‌ری فیرعه‌ونه‌كان. گۆڕەکە هی کەسێکی ئاینییە بەناوی "واح تی" کە  لە پێنجه‌م خێزانی فیرعه‌ونه‌كانە و له‌نێوان ساڵانی ٢٥٠٠ی  پێش زایین بۆ ٢٣٥٠ی پێش زایین فه‌رمانڕه‌واییان كردووه‌. لەناو گۆڕەکەدا چەند تابلۆیەک دەبینرێن کە خاوەنی گۆڕەکە لەپاڵ دایک و هاوسەر و کەسوکارکەی پیشاندەدەن.

بی بی سی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەناو گۆڕەکەدا لانیکەم ٥٥ پەیکەر دۆزارونەتەوە و شوێنه‌وارناسەکانی میسر پێشبینی دەکەن، لەگەڵ بەردەوامیی هەڵکۆڵینی گۆڕەکەدا شوێنەواری زیاتر بدۆزنەوە.

ئه‌مانه‌ش ئه‌و وێنانەن‌ كە تا ئێستا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌:

مجسمه ها و نوشته های رنگی درون مقبره

گۆڕه‌ تایبه‌ته‌كه‌ به‌شێكه‌ له‌ شاری مردووانی سه‌قارا كه‌ پێگه‌ی كۆنترین هه‌ڕه‌مه‌ له‌ میسر

نمای بیرونی مقبره

گۆڕه‌كه‌ له‌ژێر شاخێكی داپۆشراودا دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ هۆكاری مانه‌وه‌ی بێت دوور له‌چاوی تاڵانكه‌ره‌كان

حکاکی هیروگلیف بر دیوار مقبره

نوسینی هیرۆگڵیفی له‌سه‌ر دیواری گۆڕه‌كه‌

مجسمه هایی در مقبره

میسرییه‌ کۆنەکان زۆرجار په‌یكه‌ریان له‌سه‌ر دیواری گۆڕ و په‌رستگاكان دروستكردووه‌

مصطفی عبدو، مدیر کاوش

مسته‌فا عه‌بدۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی شوێنه‌وارناسانی گۆڕ هه‌ڵكه‌ندنه‌‌. گۆڕه‌كه‌ ١٠ مه‌تر درێژ و سێ مه‌تر پان و کەمتر لە سێ مه‌تریش به‌رزه‌

مجسمه هایی در مقبره

كه‌سانی ئاینی له‌ میسری دێریندا پێگه‌یه‌كی گرنگیان هه‌بووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی رازیكردنی خواوه‌نده‌كان گرنگترین كار بووه‌

عکاسی درون مقبره

ره‌نگی گۆڕه‌كه‌ زۆر به‌باشی پارێزراوه‌ بۆ ماوه‌ی چوارهەزار و ٤٠٠ساڵ ماوەتەوە

نقاشی دیواری

وێنه‌ی خاوه‌نی گۆڕه‌كه‌ و خێزانه‌كه‌ی

ش.ق