سەردێڕ:

ژمارەی خانەنشینانی عێراق ئاشکراکرا

فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-12-16

2654 جار خوێندراوەتەوە

عەلی جەعفەر حلو بەرێوبەری گشتی خانەنشین و بیمەی کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، لە عێراقدا ٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار خانەنشین هەیە.

ناو براو راشیگەیاند، " بریارە پەرلەمانی ئێستای عێراق یاسای بیمەی کۆمەڵایەتی دەربکات، و لە یەک لە بەندەکانی یاساکەدا هاتووە موچەی خانەنشینی کەرتی گشتی و تایبەت زیاد بکرێت".

سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی لە عێراقدا خانەنشین کراون رایگەیاند، لە ئیستادا ٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار خانەنشین لە عێراقدا هەیە.

ئەو بەڕێوەبەرە روونیشیکردەوە، موچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان هێڵی سورە و هیچ گۆرانکاری تێدا ناکرێت و پێشەنگی بۆ ئەوانە و بەردەوام موچەیان پێدەدرێت.

ئ. ف