سەردێڕ:

​تا ئێستا ئەم سوودە گرنگانەی خواردنی ڕێحانەت زانیوە؟

فۆتۆ: 
2018-12-16

3202 جار خوێندراوەتەوە

ڕێحانە رووەکێکی بۆنخۆشە و چەند جۆرێکی هەیە، هەندێک کەس وەک سەوزە دەیخۆن، یان بە وشکراوەیی وەک بەهارات دەکرێتە ناو خواردنەوە. سەرچاوە تەندروستییەکان چەند سوودێکی خواردنی رێحانەیان خستووەتەڕوو، وەک بەهێزیی بەرگریی لەش و چارەسەرکردنی کەمخوێنی و لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان.

ماڵپەڕی بۆڵدسکای لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە چەند سوودێکی ڕێحانە کردووە، بەمشێوەیە:

- یارمەتی کرداری هەرس دەدات: بەهۆی ئەوەی ماددەی فایبەری تێدایە، هۆکاری گرنگی ئاسان هەرسکردنی خۆراکە.

- ئەگەرەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە: ترشی ئەمینۆ، ماددەی ئاسن، ڤیتامین ئی، پۆتاسیۆم و ڤیتامین سی تێدایە کە پێکەوە رێگری لە گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان دەکەن.

- کێشی لەش دادەبەزێنێت: ڕێحانە  جۆرێک لە پرۆتینی تێدایە، ئەم پرۆتینە هۆرمۆنێک دەردەدات کە ئارەزووی مرۆڤ بۆ خواردن کەمدەکاتەوە.

- چارەسەری کەمخوێنی دەکات: بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر لە ماددەی ئاسنی تێدایە، یارمەتی دروستبوونی هێمۆگڵۆبینی خوێن دەدات و رێژەی کەمخوێنی کەمدەکاتەوە.

- یارمەتی بەهێزبوونی گورچیلەکان دەدات: بە هۆی زۆری ماددەی فایبەر لەم رووەکەدا، هۆکارێکی گرنگە و رۆڵکی گرنگی هەیە لە باش کارکردنی گورچیلەکاندا.

- هۆکارێکە بۆ چارەسەری پەتا وەرزییەکان: ڕێحانە پلەی گەرمی جەستە رێکدەخات و یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری لەش دەدات، بەمەش هۆکارێکە بۆ زووتر چارەسەربوونی پەتا وەرزییەکان.