سەردێڕ:

فالح فەیاز: لە کاندیدی بۆ وەزیری ناوخۆ ناکشێمەوە

فۆتۆ: 
2018-12-16

940 جار خوێندراوەتەوە

فالح فەیاز کە لەلایەن عادل عەبدولمەهدییە کاندیدکراوە بۆ وەزیری ناوخۆی ڕایگەیاند، لە کاندیدی ناکشێمەوە، دەشڵێت، "بڕیار لای سەرۆک وەزیرانە و خۆی ئازادە چۆن بڕیار دەدات".

فالح فەیاز ڕاشیگەیاندووە، پێویستە عەبدولمەهدی نەچێتە ژێر هیچ فشارێک کە بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان لێیدەکەن و خۆی بڕیار لە بارەى پڕکردنەوەى وەزارەتەکان بدات.

ئەمەش لە کاتێکدایە بەشێک لە هێزە سیاسییەکانی عێراق داوا دەکەن فەیاز نەکرێتە وەزیری ناوخۆ و لەو بارەوە چەند دانیشتنێکى پەرلەمان کراوە و  پێشتریش لە دانیشتنێکی نێوان فالح فەیاز کاندیدی وەزارەتی ناوخۆ و دۆگلاس سلێمان باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراقدا، باڵیۆزە ئەمریکیەکە داوای لە فەیاز کردووە لە خۆکاندیدکردنی بکشێتەوە.

لە ناو ئەو هەشت وەزارەتە بەتاڵەی بۆ تەواوکردنی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی ناکۆکی زۆریان لەسەرە، فالح فەیازە بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ کە بەهۆی نزیکییەوە لە ئێرانەوە رەتدەکرێتەوە، بەتایبەت لەلایەن سەدرییەکانەوە و داوا دەکەن کەسێکی سەربەخۆ دابنرێت. موقتەدا سەدر داوای کردووە فەرماندە سەربازییە دیارەکانی بەشدار لە شەڕی داعش بۆ وەزارەتە ئەمنییەکان دابنرێن.