سەردێڕ:

پەردە لەسەر پەیکەری نوسەرێکی کورد لادرا

پەردە لەسەر پەیکەری محێدین حەق شناس لادرا
فۆتۆ: میدیاکانی ئێران
2018-12-15

945 جار خوێندراوەتەوە

لەشاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان پەردە لەسەر پەیکەری محێدین حەق شناس نوسەری بەناوبانگی کورد لادرا.

بۆ رێزگرتن لە نوسەری کتێبی "شارەکەم سنە" کە کتێبێکی تایبەتە بە لایەنە کولتووری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکانی شارەکە، پەیکەرێک بۆ محێدین حەق شناس دروستکرا.

ئاژانسی مێهرنیوز لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی هەینی (١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨) لە پارکی ئاویەر لەشاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، پەردە لەسەر پەیکەری حەق شناس لادراوە.

پەیکەرەکە لە لایەن هادی زیائەدینی پەیکەرسازی بەناوبانگی کورد لەرۆژهەڵاتی کوردستان، وەک رێزێک بۆ ئەو نوسەرە دروستکراوە.

رێوڕەسمی پەردە لەسەرلادانەکە به‌ هاوکاریی بنکه‌ی شاخه‌وانانی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له‌ ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کانەوە رێکخرابوو، بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەخەڵکی ناوچەکە و نوسەران و هونەرمەندان و وەرزشوانان و رۆشنبیران بەڕێوەچوو.

ش.ق

Image may contain: one or more people, crowd, sky and outdoor

Image may contain: 2 people, crowd, sky and outdoor

Image may contain: 8 people, people smiling, crowd and outdoor