سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

فۆتۆ: 
2018-12-14

760 جار خوێندراوەتەوە

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦١ دۆلار و ٦ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٥٢ دۆلار و ١٤ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.

 بەمەبەستی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و رێگەگرتن لە دابەزینی نرخەکەی، وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا کۆبونەوە و تیایدا رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمێنانی نەوت.

لە دوای رێککەوتنەکەی ئۆپێک نرخی نەوت بەرێژەی لەسەدا پێنج بەرزبوەوە و نرخی هەر بەرمیلێک گەیشتە ٦٢ دۆلار و دواتر دابەزییوە.

رۆژی ٢٥ی مانگی ڕابردوو نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لەماوەی شەش مانگدا دابەزی و بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٥٩ دۆلار  مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکیش بە هەمانشێوە دابەزی و بەرمیلێک بە ٥٠ دۆلار ٢٨ سەنت  مامەڵەی پێوەکرا.

رۆژی چوارشەممە (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨)، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ٨٦ دۆلار و ٧٤ سەنت کە ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە ساڵی ٢٠١٤وە.