سەردێڕ:

​چیرۆکی ئەو ئافرەتەی پێشبینی ڕووداوەکەی ١١ی سێپتەمبەریکرد

فۆتۆ: 
2018-12-13

28256 جار خوێندراوەتەوە

پاپا فانگا ئافرەتێکی بولگارییە لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا بینایی لەدەستداوە، بەڵام خاوەنی بەهرەیەکبووە کە پێشبینی بۆ زۆربەی ڕووداوەکانی جیهان کردووە، وەکو ڕوودانی ١١ی سێپتەمبەر.

لە ڕۆژنامەی میرەری بەریتانیدا هاتووە، پاپا فانگا لە ساڵی ١٩٨٩ پێشبینی کردبوو کە ئەمەریکا بەهۆی دوو فڕۆکەوە ڕووبەڕووی تیرۆر دەبێتەوە، ئەوە بوو لە ١١ی سێپتەمبەری ساڵی ٢٠٠١دا لە کارێکی تیرۆرستیدا دوو باڵەخانەی بەناوبانگی ئەمەریکا بە فڕۆکە تەقێنرانەوە.

ئەگەرچی ئەم ئافرەتە لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا و لە ساڵی ١٩٩٦ کۆچی دواییکردووە، بەڵام پێش مردنی پێشبینی کۆمەڵێک ڕووداویکردووە وەکو هاتنەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، ئەنجامدانی کۆمەڵێک کاری ڕێکخراوێکی توندرەو بەناوی داعش لە ئەوروپا، کە ئەم ڕووداوانەش بەڕاستی ڕوویانداوە.

پاپا فانگا لە ساڵی ١٩١١ لەدایکبووە، بەهۆی ڕووداوێکەوە لە تەمەنی منداڵییەوە بینای لەداستداوە، بەپێی ئەو چیرۆکانەی لەسەر ئەو ئافرەتە دەوترێت کاتێک بەهۆی گەردەلولێکەوە زیان بەچاوەکانی گەیشتووە لەو کاتەوە نەیتوانیوە چاوەکانی بکاتەوە، ئەگەرچی سێ نەشتەرگەری بۆ کراوە بەڵام بێسوود بووە، لە خوێندنگە تایبەت بە نابینایان خوێندویەتی.

فانگا بە هەژاری ژیاوە، کاتێک تەمەنی سێ ساڵ بووە دایکی گیانی لەدەستداوە و باوکیشی دەستبەرداری بەخێوکردنی بووە، کاتێک گەڕاوەتەوە ناو خانەوادەکەی تەمەنی حەوت ساڵ بووە.

دواتر چیرۆکی ئەم ئافرەتە بە تەواوی ناوچەکەی خۆیدا بڵاوبووەتەوە بەوەی کە شارەزایی لە پێشبینیکردنی داهاتوودا هەیە، خەڵکی بە بەردەوامی سەردانی ماڵەکەی دەکرد تا هۆکاری نەخۆشییەکانیان و داهاتوویان بزانن.

لەدوای هاتنەدی پێشبینییەکەی ١١ی سێپتەمبەر پەیڕەوانی زیادیکردووە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بڕوایان بە پێشبینییەکانی هەیە کە پێش مردنی بۆ داهاتووی کردووە.

لە یەکێک لە پێشبینییەکانی بۆ ساڵی ٢٠١٩ سەرۆکی ڕوسیا فلادیمێر پۆتین دەبێتە ئامانجی هێرشێکی کوشتن، لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەوروپا ڕووبەڕووی هەرەسی ئابوری دەبێتەوە.

پیش مردنی ئاشکرایکردووە ئەو کەسەی کە سەرۆکی ئەمەریکایە لە ساڵی ٢٠١٩دا کە ئێستا دۆناڵد ترەمپە، توشیی نەخۆشییەکی نادیار دەبێت، لە ئەنجامدا کۆتاییەکەی بە جەڵتەی مێشک دەبێت.