سەردێڕ:

بەرگری شارستانی لەسەر بەکارهێنانی زۆپای غاز رێنماییەک بۆ هاوڵاتیان بڵاودەکاتەوە

کارمەندێکی بەرگری شارستانی شێوازی بەکارهێنای زۆپای غاز بە شێوەیەکی دروست پێشاندەدات
فۆتۆ: بەرگری شارستانی سلێمانی
2018-12-13

64216 جار خوێندراوەتەوە

بەرگری شارستانی سلێمانی بۆ سەلامەتی هاوڵاتیان و ئەو ماڵانەی زۆپای غاز بەکاردەهێنن ڕێنماییەک بڵاودەکاتەوە.

بەرگری شارستانی لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا  چەند ڕێنماییەکى خستووەتەڕوو، کە تێدا کارمەندێکی بەرگری شارستانی شێوازی بەکارهێنای زۆپای غاز بە شێوەیەکی دروست پێشاندەدات.

بڵاوکردنەوەی رێنماییەکەی بەرگری شارستانی دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی رابردوودا چەند ماڵێک بەهۆی ئەوەی زانیاریی پێویستیان نەبووە لەسەر بەکارهێنانی ئەم جۆرە گەرمکەرەوەیە، توشی زیانی گیانیی و مادیی بوون و چەند هاوڵاتیەک بوونە قوربانیی.

بەرگری شارستانی داوای لە دەزگاکانی راگەیاندن و هاوڵاتیان کردووە ئەم رێنماییانە بڵاوبکەنەوە تاکو زۆرترین هاوڵاتی زانیاریان دەربارەی ئەم ئامێرە هەبێت.