سەردێڕ:

سیخوڕبوونی پۆتین لە ئەڵمانیا ئاشکرابوو

کارتی زانیاری پوتین کە بۆ سیخوڕی بەکاریهێناوە
فۆتۆ: بی بی سی
2018-12-13

9145 جار خوێندراوەتەوە

کارتێکی زانیاری ڤلادمێر پۆتین سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە شاری درێسدن لەلایەن وەزارەتی ئاسایشی ئەڵمانیای ڕۆژهەڵاتەوە دۆزرایەوە، کە پۆتین بۆ کاری سیخوڕ بەکاریهێناوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری بی بی سی بەریتانی، مێژووی کارتەکە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٥ کاتێک یەکێتی سۆڤیەتی ئەو کاتە ڤلادمێر پۆتین وەکو کەسێکی سیخوڕ دەنێرێتە ئەڵمانیا هەتا لەو ڕێگەوە هاوکاری دەزگای هەواڵگریی سۆڤێتی پێشوو (KGB) بکات لە پێدانی زانیاری.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پۆتین لە ڕێگەی ئەو کارتەوە هاتوچۆی ئەڵمانیا و ڕووسیای کردووە سێ مانگ جارێک ئەوکارتەی نوێکردووەتەوە و بەڵام هێشتا ئاشکرا نەبووە بۆچی پۆتین ئەو کارتەی لە ئەڵمانیا بەجێهێشتووە.

ڤلادمێر پۆتین لە ساڵی ١٩٥٢ لە شاری سانپتسبۆرگ لەدایکبووە و لەساڵی ١٩٨٥ کە ئەو کاتەی تەمەنی ٣٣ ساڵ بوو لەلایەن یەکێتی سۆڤیتەوە نێردراوەتە ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات بۆ کاری سیخوڕی.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا پوتین لە نێوان ساڵەکانی ١٩٨٥ بۆ ١٩٩٠ بۆ دەزگای هەواڵگریی سۆڤێتی پێشوو  (KGB) لە ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات کاری کردووە لە ساڵی ١٩٨٩ مەدالیای بڕۆنزی لەبەرامبەر خزمەتەکەیدا وەرگرتووە و چەندین جاریش ڕاگەیاندووە، ئەو شانازی بەوە دەکات کە سیخوڕ بووە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن تی ئاڕی ڕووسی  باسی کەسایەتی سیخوڕ دەکات ئاماژە بەوە دەکات" سیخوڕی شەرەفێکی گەورەیە هەموو کەسێک ناتوانێت ژیانی ئاسایی خۆی، بنەماڵە و کەسوکارەکەی بۆ چەندین ساڵ بەجێ بهێڵێت و بۆ وڵاتەکەی تەرخان بکات".

Stamps on Putin's Stasi ID

Putin old Stasi ID card