پێشبینیی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:10:45:02/08/2021

24144 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

تێبینى ئەوە دەکەیت کە بارى دارایت هیچ جێگیر نییە، دەبێت بیر لەو شتانە بکەیتەوە کە ماوەى پێشوو پارەت تێدا خەرج کردوون، بۆت دەردەکەوێت لە چەندان شتى هیچدا بەفیڕۆت داوە، ئەمەش وات لێدەکات هەست بە دڵتەنگى بکەیت، پلانێک دیاریکراو بۆ خۆت دابنێ تا بزانیت لە ماوەى داهاتوودا چۆن پارەکەت خەرجبکەیت.

گا 20/4 - 20/5

ئەم ماوەیە خۆشەویستى و هاوسەرگیریى گرنگترینن بەلاتەوە، هەست دەکەیت کەسێکى سەرنجڕاکێشیت بۆیە لە هەموو جێگایەک بە شوێن نیوەکەى ترتدا دەگەڕێیت، لەوانەیە کەسێک بدۆزیتەوە ئەو تایبەتمەندیانەى هەبێت کە بە شوێنیدا دەگەڕایت، وریابە ئەم ماوەیە هەستەکانت هیچ جێگیر نین.

دووانە 21/5 - 21/6

تۆ بە سروشتى خۆت کەسێکى پرسیارکەریت و حەز دەکەیت هەموو شتێک بزانیت، بەڵام ئەمڕۆ جیاوازیت، هەرچەندە وەک هەمیشە کەسێکى واقعیت، بەڵام ڕەفتارەکانى ئەمڕۆت وا دەردەخەن کەسێکى خەیاڵى بیت، هەوڵبدە جیاکارى بکەیت لە نێوان ژیانى واقعى و خەیاڵیتدا.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

ڕۆژێکى پڕە لە کار و پیشەى سەخت، دەبێت لە سەرەتاى ڕۆژەکەوە خۆت ئامادەبکەیت و کاتەکانت ڕێکبخەیت، وا هەست دەکەیت مرۆڤى بە بەرنامە دەتوانێت هەموو کارێک بکات، بۆیە ئەمڕۆ دەتەوێت بەو جۆرەبیت، هەموو شتێک باش دەبێت و بەو جۆرە دەڕوات کە تۆ دەتەوێت.

شێر 23/7 - 22/8

ئەمڕۆ زۆر هەستیار و بەسۆز دیاریت، بارودۆخەکە بەکاردەهێنیت و دەتەوێت هۆنراوەیەک یان چیرۆکێکى کورت بنوسیت یاخود کارێکی ئارام بەخش بکەیت، هەموو ئەوەت بیردەکەوێتەوە کە ماوەى پێشوو روویانداوە.

فەریك 23/8 - 22/9

لەوانەیە ئەمڕۆ هەواڵێکى خۆشت لە میوانێکى چاوەڕوان نەکراوەوە پێبگات، بڕیار بدەیت لەگەڵ ئەم کەسەدا ئاهەنگ بگێڕت لە ماڵەوە بە بۆنەى ئەم هەواڵەوە، ئەم ماوەیە بەخت یاوەرتە، هەوڵبدە بارودۆخەکە بقۆزیتەوە، کاتى خۆت بەفیڕۆ مەدە لەوەدا کە لێکۆڵینەوە لەسەر بارودۆخەکە و ئەم هەلە بکەیت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

تۆ کەسێکى ڕاشکاویت و بڕیار لەسەر کەس نادەیت پێش ئەوەى زیاد لە جارێک بیربکەیتەوە، بەڵام لەوانەیە ئەمڕۆ شتێکى تەواو چاوەڕوان نەکراو رووبدات، ڕەخنە لە کارى هەندێک کەس بگریت لە شوێنى کارەکەت، ورد مەبەرەوە لە ڕەفتارەکانى ئەوانى تر، بەڵکو سەرەتا ئاگادارى ڕەفتارەکانى خۆت ببە، سەرەتا لە خۆت بپرسەرەوە پێش ئەوەى لە خەڵک بپرسیتەوە.

دووپشك 23/ 10-21/11

ئەمڕۆ هەوڵدەدەیت هەلێکى کارى باش بدۆزیتەوە لە جێگایەکى باشتر، گفتوگۆکانت لەگەڵ کەسە نزیکەکانتدا فێرى زۆر شتت دەکەن دەربارە ژیان و پیشەکەت، ئەگەر ئەمڕۆ ئەوەت دەستنەکەوت کە دەتەوێت بێگومان سبەینێ هەلێکى باشترت دێتە بەردەم.

كەوان 22/11 - 21/12

زیاد لە بیرۆکەیەک و هەلێکت لەبەردەستدایە بۆ پێشخستنى خۆت و تواناکانت، بەڵێ ئەمڕۆ گونجاوە بۆ گۆڕینى ژیانت، لەوانەیە تووشى سەختى ببیت لە هەندێک بڕیاردا، ئاساییە دوودڵبیت.

گیسك 22/12 - 19/1

لەوانەیە وا هەست بکەیت کەسێکى کۆمەڵایەتیت، بۆیە بە شوێن ئەو هاوڕێیانەتدا دەگەڕێیت کە ماوەیەکى زۆرە نەتبینیون، ئەگەر بینیتن پێویست ناکات پەڕە ئازاربەخشەکانى ڕابردوویان لەگەڵدا بکەیتەوە، بەڵکو وا باشترە کاتێکى خۆش بەسەربەریت و ساتە خۆشەکانتان بیربێتەوە.

سەتڵ 20/1 - 18/2

ئەمڕۆ کات بدە بە خۆت، لە ڕاستیدا تۆ لە هەموو کەس زیاتر پێویستت بەوەیە گرنگى بە خۆت بدەیت، ئەگەر کەسێک ویستى توڕەت بکات هەڵمەچۆ، تەنها هەوڵبدە پشوو بە مێشک و لەشت بدەیت، کاردانەوەکان بە هۆى کێشەیەکەوە هیچ لە قازانجت نابن، بەڵکو زیانت پێدەگەیەنن.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

لەوانەیە ئەمڕۆ هەست بە ماندووبوون و بێزارى بکەیت بەهۆى ئەو کێشانەوە لە نێوان تۆ و کەسێکى نزیکتدا دروستبوون، ئەو جێگایەى کە زۆرترینى کاتەکانتى تێدا بەسەر دەبەیت پڕبکە لە گوڵ و شتى ڕەنگاوڕەنگ، ئەم هەنگاوانە یارمەتیت دەدەن پشو بدەیت.