چۆن خوێندکارانی بەڕۆژوو دەتوانن سەرنج زیاد بکەن؟
خوێندکارانی بەڕۆژوو لەوانەیە لە ماوەی کاتژمێرە درێژەکانی بەڕۆژووبووندا رووبەڕووی ئاستەنگ ببنەوە، چونکە ئەستەمە بتوانن سەرنج و ئاستی وزە بە درێژایی رۆژەکە بپارێزن، بەڵام هەندێک شت هەیە کە دەتوانن بیکەن بۆ ئەوەی لەکاتی بەڕۆژووبووندا سەرنجیان لەسەر خوێندن بێت.
هەرچەندە زۆرجار قاچی مریشک لە کاتی کوڵاندنی مریشکدا فڕێدەدرێت، بەڵام بەشێک لە خەڵکی ئارەزووی دەکەن، هەروەها خواردنێکی باوی شوێنە جیاوازەکانی جیهانە، لەوانە مەکسیک، باشووری ئەفریقا، ئاسیا، جامایکا.
بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
زۆربەمان ڕاهاتووین لە مانگی ڕەمەزاندا بە خورما ڕۆژوو بشکێنین، بەڵام ئایا تا ئێستا لە خۆتت پرسیوە بۆ ئەم کارە دەکەین؟ ، وە ئایا دوای چەند کاتژمێرێکی زۆر کە بەڕۆژووبووین خواردنی خورما سوودی هەیە، لێرەدا سوودەکانی خواردنی خورما بە گەدەی بەتاڵ دەخەینەڕوو.
خواردنی قاپێک سەوزەی وەک خەیار ، کاهوو ، رێواس ، تەماتە لە کاتی پارشێو جەستە دەپارێزێت لە وشک بوونەوە و ناهێڵێت بە رۆژ تینووت بێت و بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی قەبزی و ئاوسانی سک و رێگری دەکات لە زیاد بوونی کێش.
کەلێنێکی گەورە هەیە لە نێوان بەدوودڵی لەخەوهەڵسان و هەڵسان لەخەو بە جۆش و خرۆشەوە، جیاوازی نێوان ئەو دوو حاڵەتە لە تێڕوانیندایە، بەو پێیەی بەئاگاهاتنەوە لە بارودۆخێکی خراپدا زۆرجار بەهۆی حاڵەتی دەروونییەوەیە، نەک بەهۆی هۆکاری دەرەکییەوە.
دوو هاوڵاتی سعودی بە ناونانی منداڵە تازە لەدایکبووەکانیان بە ناوی "النصر" و "الهلال" مشومڕێکی زۆر لە سۆشیال میدیاکاندا دروست دەکەن.
یەکێک لە سوودە تەندروستییە دیارەکانی رۆژووگرتن ئەوەیە کە جەستەت لە ژەهر پاکدەکاتەوە.
کەڕوو دەتوانێت لە زۆرێک لە خۆراکەکانی ناو ساردکەرەوەکەتدا هەبێت، رەنگە یەکسەر هەستی پێ نەکەیت، ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی ئەوەی پێش چارەسەرکردنی دۆخەکە چەند خۆراکێک بخۆیت کە کەڕووی هەڵێناوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا تا رادەیەک بە جێگیری ماوەتەوە و هەر ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و ١٦٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، نرخی مسقاڵێک زێڕ نزیکەی پێنج هەزار دینار دابەزیوە.
خواردنی خۆراکی ناتەندروست دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر کارکردنی مێشک هەبێت، لە کاتێکدا پێویست ناکات بە تەواوی خۆت لەم شتانە بەدوور بگریت، بەڵام بیرۆکەیەکی باشە کە سنوورداریان بکەیت، رێجیمێک هەڵبژێرە کە خۆراکی تەواو و تازەی تێدایە بۆ ئەوەی باشتر پشتگیری تەندروستی مێشک بکەیت.
هاتنی هاوین نزیکە و چی باشترە لەوەی بە ئاو، شەربەت و هاوشێوەکانی شێدار بمێنینەوە؟ لە کاتێکدا ئەم جۆرە خواردنەوانە تینوێتیت کەمدەکەنەوە، بەڵام هەندێکیان ئەگەر بە بەردەوامی بخورێن دەتوانن یارمەتیت بدەن پێستێکی درەوشاوەت هەبێت.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لەمڕۆوە شەپۆلێکی بەهێزی بارانی بەلێزمە و هەورەتریشقە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزن. دەشڵێت، شەپۆلەکە تاوەکو دوانیوەڕۆی رۆژی ٢٠ی مانگ بەردەوام دەبێت.
ئاوسانی سک و زیاد بوونی غازات بۆتە یەکێک لەو کێشه تهندروستییانەی کە دەبێتە هۆی بێزاربوونی نەخۆش و شەرمەزاری و لە هەمانکاتدا ژمارهیهکی بهرچاو له رۆژووانان دووچاری ئهم کێشهیه دهبنهوە.
رووداوی هاتوچۆ دەتوانێت بۆ هەر کەسێک کارەساتبار بێت و مەترسی لەسەر ژیانی دروست بکات، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە بۆ ژنان زیاتر مایەی نیگەرانی زیاترە.
کۆمپانیای ئەپڵ، نیازی خۆی ئاشکرا کرد کە لە ماوەی ساڵی داهاتوودا مامەڵەی مۆبایلە زیرەکەکانی ئایفۆن ئاسانتر بکات لەگەڵ ئەو مۆبایلانەی کە سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆیدیان لەسەرە، ئەمەش لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای بازاڕە دیجیتاڵییەکانی یەکێتی ئەوروپا.
سۆنی ئامادەکاری دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی ئامێری یاریکردنی پێشبینیکراوی پلەیستەیشن پێنج پرۆ دەکات لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤، بەپێی دزەپێکراوەکانی پلاتفۆرمی گەشەپێدەرانی یارییەکانی پلەیستەیشن کە لەلایەن چەندین سەرچاوەی نافەرمی پشتڕاستکراونەتەوە.
زۆرجار بێزارکەرە کە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکی زۆر هێشتا خۆر بەدەرەوەیە و رۆژەکان درێژن، ئەمە وادەکات جەستەت بەردەوام هەست بە هیلاکی بکات و خولیای خەوی زیاترت هەبێت.
بنکەی تەندروستی لە ئەڵمانیا رایگەیاند، زەیتی گوێزی هیندی نهێنی جوانی پێست و قژە، بەو پێیەی کاردەکات بۆ چێژوەرگرتن لە پێستی پاک لە لایەک، هەروەها رێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات و بریقەیەکی دڵڕفێن و سەرنجڕاکێشی پێدەبەخشێت لە لایەکی دیکەوە.
ئەکتەری بەناوبانگی جیهانیی ویڵ سمیس لە پۆدکاستێکدا رایدەگەیەنێت، لە مانگی رەمەزاندا قورئانی خوێندۆتەوە و زۆر سەرنجی راکێشاوە بەتایبەت شێوازی باسکردنی چیرۆکە راستەقینەکان تیایدا.
پسپۆڕێکی بەریتانی ئەو نیشانە گرنگانەی پێش تووشبوون بە شێرپەنجەی دەستنیشانکردووە کە پێویستە راستەوخۆ پەیوەندی بە پزیشکەوە بکەیت.
بەشێک لە خەڵکی پێویستە خۆیان لە خواردنەوەی چا بەدووربگرن، بەتایبەتی ڕاستەوخۆ دوای ڕۆژوو شکاندن.
کەشناسی هەرێم کەشوهەوای رۆژانی داهاتووی ئاشکراکرد و دەڵێت، شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات.
بەکارهێنانی چەند خۆراکێک لە ژەمەکانی پارشێو و بەربانگدا دەتوانێت چێژ لە ئەزموونێکی رەمەزان و وزەبەخشتر و پڕ لە بەدیهێنانی زیاتر وەربگریت.
چوالهی سهوز یهکێکه له بهرههمه رووهکییهکانی سهرهتای وهرزی بههار که تام و چێژێکی تایبهتی خۆی ههیه، له ههمان کاتدا به جۆرێک له خۆراکه به سوودهکان دادهنرێت بۆ تهندروستی مرۆڤ.
رەنگە درک بەوە نەکەیت هەندێک لە خووەکان بەیانیان زیانی تەندروستیی بە پێست دەگەیەنن و هۆکارن بۆ دروستبوونی زیپکە، پەڵە و رەشی ژێر چاو.
هەمیشە گرنگە بەردەوامیی بە پەیوەندیەکانت لەگەڵ هاوڕێ و ناسیاوەکانت بدەیت، بەڵام هەندێک جار ئاسان نییە بزانین کێ کەسە گونجاوەکەی دەوروبەرمانە بۆ ئەوەی ببێتە هاوڕێمان.
دوای چەند هەفتەیەک لە کەشوهەوایەکی بەهارانە، ناوچەکانی ئەمریکا هەفتەی داهاتوو بۆ ماوەیەکی کورت دەچنەوە ناو زستان و ئەگەری هەیە پلەکانی گەرما لە خوار سفری سیلیزی بێت.