ڤیدیۆ.. گەردەلوول لە دوو ویلایەتی ئەمریکای دا

2019-05-21

10693 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چەندین گەردەلوولی گەورە و ڕەشەبای بەهێز لە هەردوو ویلایەتی تەکساس و ئۆکلەهۆمای ئەمریکای داوە و هەڕەشە لە ژیانی ملیۆنەها لە دانیشتوانیان دەکات.

ئاژانسی ئەسۆشییەیتد پرێس ئاماژەی بە دەرکەوتنی ژمارەیەک گەردەلوولی زەبەلاح کردووە، کە لەم ماوەیەدا بەناو هەردوو ویلایەتی تەکساس و ئۆکلەهۆمای ئەمریکادا ڕۆیشتوون و زیانێکی ماددی زۆریان لێ کەوتووەتەوە.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەگوێرەی سەرچاوە میدیاییەکانی ئەو ویلایەتانە، گەردەلوولەکان زیانیان بە ژمارەیەکی زۆر لە بینا و باڵەخانەکان گەیاندووە، بەڵام تا ئێستا هیچ بریندارێک تۆمارنەکراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، چەندین گەشتی ئاسمانیی شاری ئۆکلەهۆما وەستێنراون بەهۆی مەترسیی کەشوهەواوە و، ڕەنگە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێکی تریش بەو شێوەیە بمێنێتەوە، هەندێک لە خوێندنگاکانی شاری ئەبیلین و چەند شارێکی تری خۆرئاوای تەکساس خوێندکارەکانیان زوو ناردووەتە ماڵەوە.

ئەمەش دیمەنی ئەو گەردەلوولانەیە:



ز.ن