زاناکان.. هەموو ئەوەی لەبارەی پرۆتینەوە دەیزانیت هەڵەیە

2019-05-21

9077 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆرێک لە خەڵک وا دەزانن خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە پرۆتینات هۆکاری باشترکردنی تەندروستی و ڕەشاقە و پارێزگاریکردن لە توانای جەستەیە، بەڵام ئەمە لە هەموو دۆخێکدا ڕاست نییە.

لە بابەتێکی تەندروستیدا ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی لە زاری جەیمس کۆڵینز پسپۆڕی خۆراک، باسی لەوە کردووە، پرۆتینات زۆر گرنگن بۆ بنیاتنانی جەستە، بەهێزکردن و چاککردنەوەی ماسولکە و ئێسک و بەشە سەرەکییەکانی جەستە.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی قەڵەوی و ناوبانگی یاریی بەرزکردنەوەی قورسایی، خەڵکی وڵاتانی جیهان بە شێوەیەکی گشتی ڕۆژانە بڕێکی زۆر لە پڕۆتینات دەخۆن و، ئەمەش هانی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی خۆراک دەدات کە ڕێژەی پرۆتینی ناو بەرهەمەکانیان زیاد بکەن.

بەگوێرەی وتەی ئەو پسپۆڕە، بۆ مرۆڤێکی پێگەیشتوو کە ڕاهێنانی جەستەیی سەخت ناکات، پێویستە ڕۆژانە بۆ هەموو کیلۆگرامێکی کێشی (٠.٧٥) گرام پرۆتین بخوات، بەڵام زۆربەی خەڵک لەم ڕێژەیە زۆر زیاتر دەخۆن و زیادەڕۆییکردنیش لە ڕێژەی پڕۆتین مەترسیی تەندروستیی لێ دەکەوێتەوە.

زیادەڕۆییکردن لە خواردنی پرۆتین، مەترسی لەسەر تەندروستیی گورچیلەکان دروستدەکات، چونکە یەکێکە لە گرنگترین ئەندامانی جەستە بۆ شیرکردنەوەی پرۆتین، هەروەها بەگوێرەی چەندین توێژینەوە، زیادەڕۆییکردن لەو خواردنانەی کە کۆلیسترۆڵ و پرۆتین و چەورییان تێدایە، مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و شێرپەنجە زیادەکەن.

Image result for everything you know about proteins are wrong

 ز.ن