هونه‌رمه‌ند عه‌لی توانا كۆچی دوایی كرد

2019-05-21

49685 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ‌ نه‌خۆشی، هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی كورد عه‌لی توانا كۆچی دوایی كرد.

به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢١ی‌ ئایاری‌ ٢٠١٩، هونه‌رمه‌ند عه‌لی توانا دوای‌ ململانێیه‌كی‌ زۆر له‌گه‌ڵ‌ نه‌خۆشی‌، له‌ شاری‌ سلێمانی‌ كۆچی‌ دوایی كرد.

نیاز نوری‌ نه‌قیبی‌ سه‌ندیكای‌ هونه‌رمه‌ندانی‌ كوردستان له‌وباره‌وه‌ رایگه‌یاند، كه‌ ئه‌مڕۆ ھونه‌رمه‌ند (عه‌لی توانا) ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ھونه‌ره‌جوانه‌كانی كورد ⁄ مه‌ڵبه‌ندی گشتی سلێمانی كۆچی‌ دوایی كرد.

هونەرمەند عەلی توانا یەکێکبوو لە چیرۆکنووسە نوێگەرەکانی کورد و لە ساڵانی ١٩٥٩ و ١٩٦٠ و ١٩٦١ پێنج چیرۆکی نووسیوە.

هونەرمەند لە ساڵی ١٩٧٠ دا وەک ئەکتەر دەرکەوت و لەو ماوەیەشدا بەشداریی چەندین شانۆ و درامای کوردیی کردووە.

هونه‌رمه‌ند عه‌لی توانا له‌ ساڵی ١٩٤٣ له‌ گه‌ڕه‌كی سابونكه‌رانی شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌، له‌ ساڵی ١٩٥٩ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك نووسه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌دیبان دروست ده‌كه‌ن و خۆشی ده‌بێته‌ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه‌، هاوكات به‌شداری له‌ چه‌ندین كاری درامیشدا كردووه‌ و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌.

Image result for ‫عەلی توانا‬‎