پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکەت چییە؟

2019-05-21

91846 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

 

تۆ هەڵدەبژێردرێیت بۆ وەرگرتنی کارێکی نوێ و جیاواز، لێرەدا باشتروایە سوود لەم هەلە وەربگریت و بە تواناکانت و بەهرەکانت کارەکانت زیاتر بەرەو پێشەوە ببەیت.

باشتر وایە پەلە نەکەیت لە هیچ شتێکی نوێدا، هەروەها هیوا بە هەندێك ئاماژەوە نەبەستیتەوە کە رەنگە راست نەبن یاخود بەو جۆرە نەبن کە چاوەڕوانی دەکەیت.

دەبێت کاتی تەواو دابنێیت بۆ وەرزشکردن و کاتە بەتاڵەکانت بە باشی رێكبخەیت، هەروەها خواردنی تەندروست و هاوسەنگ بخۆ بۆئەوەی لەم مانگەدا پارێزگاری لە تەندروستیت بکەیت.

ئەمڕۆ لەڕووی پیشەییەوە هەست بە ئارامی و ئاسودەیی دەکەیت، چالاکییەکانت زیاد دەکەیت و پەیوەندییەکانت بەهێزتر دەکەیت.

کارەکانت بە خێراییەکی زیاتر ئەنجام بدە و مەترسە لە رووبەڕووبوونەوەی هیچ دۆخێك، بەڵام پێویستە بە ئارامی مامەڵە بکەیت لەگەڵ دۆخەکاندا و هەڵنەچیت.

بەخت یاوەرت دەبێت و هاوڕێگەت دەبێت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستە کۆنەکەت باشتر دەبێت پاش ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لەیەکتر دووربوون، بەڵام مەترسە و بێ هیوا مەبە، چونکە هەموو شتێك دەچێتەوە دۆخی خۆی.

رەنگە بارودۆخەکان لە قازانجی تۆدا نەبێت و تووشی ئەرکێکی زۆر ببیت، بەڵام بەهۆی ئەوەی کەسێکی بەتوانایت دەتوانیت رووبەڕووی هەموو ئاستەنگییەکان ببیتەوە.

بە ئارامی و ژیرییەوە مامەڵە لەگەڵ خۆشەویستەکەت دەکەیت، بەڵام رێگە مەدە بیرکردنەوەکانی رابردووت کاریگەرییان لەسەر بڕیارەکانت هەبێت چونکە ئەنجامەکەی باش نابێت.

ئەمڕۆ چاوەڕوانی هەندێك شڵەژان و ناخۆشی بکە لە شوێنی کارەکەتدا، هەندێك زانیاریت پێدەگات کە وادەکات هەست بە بێهیوایی بکەیت، باشتروایە هیچ بڕیارێکی لەناکاو نەدەیت.

زۆر خاوەنی بڕیاریژیانی خۆتیت لەرووی پیشەیی و سۆزدارییەوە، بۆیە هەمووکات باشترین بۆخۆت هەڵبژێرە بۆ ئەوەی تووشی دۆخێکی ناخۆش نەبیت.

تۆ کەسێکی پڕیت لە چالاکی و وسە و توانای ئەوەت هەیە لە کاتێکدا چەند ئەرکێك ئەنجام بدەیت و چارەسەری ئەو کێشانە بکەیت کە رووبەڕووت دەبنەوە تا دەگەیت بە رێگەی راست.

تووشی هەندێك دۆخی ناخۆش دەبیت کە وادەکەن بشڵەژێیت و تووشی سەرلێشێوان ببیت، خۆڕاگربە و لەبەردەم ئاستەنگییەکاندا کۆڵمەدە.

ژ.ن