پێویستە چی بکەیت بۆ ئەوەی لە رەمەزاندا تووشی سەرئێشە نەبیت؟

2019-05-21

4150 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە کاتی بەرۆژبوون بە درێژایی مانگی رەمەزان توشی سەرئێشەدەبن، بەتایبەت کاتێک کار دەکەن یان رووبەڕووی پلەیەکی گەرمی بەرزدەبنەوە یان شوفێری دەکەن.

پزیشکان ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کە لە رەمەزندا توشی سەرئێشەدەبن ھەستن چەندچالاکیەکی سروشتی بکەن، ھەروەھا جۆرەکانی سەرئێشە بەگشتی چەند جۆرێکە وەکو سەرئێشەی ترس وخەم و برسیەتی ..ھتد، ئامۆژگاری یەکەمیش ئەوەیە دووربکەویەوە لە شاشەکانی کۆمپیوتەر و ئامێرە زیرەکەکان.

یەکەم: بۆ ماوەیەکی درێژ بە بەدیار شاشەکانەوە دامەنیشە

ھۆکاری یەکەمی گرژبوون کە ھۆکارە بۆ سەرئێشە بریتیە لە چاوەکان، ھەوڵمەدە زۆربەی کاتەکانت بەدیار شاشەکانی تەلەفیزیۆن و مۆبایلەزیرەکەکانەوە بەسەر بەریت لەبەر ئەوەی دەبنە ھۆکاری زیادبونی سەرئێشە، بۆیە باشتروایە بەدرێژایی مانگی رەمەزان لە دانیشتن بۆ ماوەیەکی درێژ بەدیار شاشەکانەوە خۆت بەدووربگریت.

Image result for ‫تجهد عينيك أكثر بالنظر إلى شاشات الحاسوب‬‎

دووەم: لەو شوێنانەی دووربکەوە کە گرژی لێیە

لەو شوێنانە دووربکەوە کە سەرچاوەی گرژین، ھەروەکو دەزاندرێت سەرچاوەی سەرئێشە گرژییەکانن.

ئەگەر تۆ لە شوێنێک بووی کەسەکانی تەنیشتت ھاواریانکرد یان بە دەنگی بەرز قسەیانکرد، باشترە تۆ نەکەوییە ناو ئەو گفتوگۆیانە و بەدەنگی بەرز قسەبکەی، بەڵکو پێوێستە ئەو شوێنە جێبھێڵیت.

Image result for ‫نقاش أو الحديث بصوت عالي‬‎

سێیەم: خۆشردن و مەساج (شێلان) سەرئێشە کەم دەکەنەوە

پزیشکان ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کە بەرۆژون لە مانگی رەمەزاندا و توشی سەرئێشە دەبن بەتایبەت لەو رۆژانەی کە پلەی گەرما بەرزە، باشتروایە بە ئاوێکی سارد خۆیان بشۆن، ھەروەھا ئەگەر بتوانن لە رێگای مەساجەوە (شێلان) دەتوانن سەرئێشە بەتەواو کەمبکەنەوە و جەستەش ئارام دەبێتەوە.

Related image