ژنێك لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا خەونەکەی بەدیهێنا

2019-05-20

10253 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بێت هاوێت لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا خەونەکەی بەدیهێنا و دەستی کرد بە کارکردن وەکو نمایشکارێك.

ماڵپەڕی سکای نیوز لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم نمایشکارە لەگەڵ ئاهەنگی ٨٠ ساڵەی لەدایكبوونیدا دەستی بە کارێکی نوێکردووە، بە جۆرێك تەمەنی ڕێگر نەبووە لێی تا ببێت بە نمایشکاری جلوبەرگ.

ئەم ژنە بەتەمەنە کە پێشتر مامۆستا بووە و ١٠ ساڵ دەبێت خانەنشین کراوە، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای " MOT Models" واژۆ کردووە بۆ دیزاین و نمایشی جلوبەرگ لە لەندەن.

Ten years after retiring from a teaching career, she has been signed by London agency MOT Models. Blazer, £330, Stine Goya at fenwick. co.uk; Shirt, £79, jigsawonline. com

لەوبارەیەوە هاوێت وتی: "ئەمە شتێکە نە وەسف دەکرێت نە جێی باوەڕە، هەموو کاتێك خەونم بووە ببم  بە نمایشکار، بەڵام هەرگیز بڕوام نەدەکرد کە لەم تەمەنەدا بچمە ئەم بوارەوە."

وتیشی، "تەمەن هەرگیز ڕێگر نەبووە لەبەردەمی مندا، من هەموو ساتێك لە ساتی خۆیدا دەژیم، ئەوە ئێستاش لاپەڕەیەکی نوێ لە کتێبی ژیانمدا هەڵدەدەمەوە."

هاوێت لە گەنجییەوە خەونی بەوەوە دەبینی کە ببێت بە نمایشکار و دەڵێت: لە ساڵی ١٩٥٠ەوە خەونم بەمەوە بینیوە و دوای نزیکی ٦٩ ساڵ خەونەکەم بەدیهات.

Beate Howitt. Dress, £189, sikadesigns. co.uk; Earrings, £35, jaeger.co.uk

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو نمایشکارانەی کە تەمەنیان لە سەروو ٥٠ ساڵەوەیە بەڕاددەیەکی زۆر ژمارەیان لە هەفتە مۆدەی لەندەن و میلانۆ و پاریس زیادی کردووە.

بەتەمەنترین نمایشکاریش لە جیهاندا لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدایە و ناوی داڤنی سێلڤییە و لە لەندەن دەژی.

ژ.ن