تێکرای ڕێژەی فشاری خوێن بەپێی تەمەنە جیاوازەکان چەندە؟

2019-05-20

29136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکێک لەو شتانەی پێویستە بۆ سەلامەتی تەندروستی مرۆڤ ئاگاداری بێت فشاری خوێنییەتی "زەخت"، تەمەنی هەرچەندێک بێت، چونکە هەر تەمەنە و ڕێژەی فشاری خوێنی جیاوازە و زیادبوون یان کەمبوونی ئەو ڕێژەیە مەترسیی تەندروستی دەبێت.

ڕێژەی فشاری خوێن کاریگەریی دەبێت لەسەر پاڵنانی خوێن بۆ ئەندامەکانی لەش و گەیشتنی ئۆکسجین و خۆراک بە لەش، کە دڵ ڕۆڵێکی سەرەکی دەبێت لە پڕۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی خوێن و ئۆکسجین و خۆراکدا.

تێکڕای فشاری خوێن بە میلیمەتر مێرکوری دەپێورێت و هەر تەمەنێک خاوەنی ڕێژەیەکی تایبەتە، ئەوانیش:

لە تەمەنی ١٨ ساڵی بۆ ١٩ ساڵی

پێویستە تێکرای ڕێژەی سروشتی فشاری خوێن ١١٧/٧٧ بێت، کەمترینی ١٠٥/٧٣ و زۆرترین تێکرایی ١٢٠/٨١.

تەمەنی ٢٠ بۆ ٢٤ ساڵی

تێکرای فشاری خوێنی سروشتی ١٢٠/٧٩، نزمترین ئاستی ١٠٨/٧٥ و بەرزترین ئاستی ١٣٢/٨٣ بێت.

تەمەنی ٢٥ بۆ ٢٩ ساڵی

ئاستی فشاری خوێنی لە باری ئاساییدا ١٢١/٨٠، نزمترین ئاستی ١٠٩/٧٦ و بەرزترین ئاستی ١٣٣/٨٤ بێت.

تەمەنی ٣٠ بۆ ٣٤ ساڵی

تێکڕای ڕێژە سروشتییەکەی ١٢٢/٨١ بێت، نزمترین ئاستی ١١٠/٧٧ و بەرزترینی ١٣٤/٨٥ بێت.

تەمەنی ٣٥ بۆ ٣٩ ساڵی

تێکڕای ڕێژە سروشتییەکەی ١٢٣/٨٢ بێت، نزمترین ئاستی ١١١/٧٨ و بەرزترین ئاستی ١٣٥/٨٦ بێت.

لە ٤٠ بۆ ٤٤ ساڵی

١٢٥/٨٣ تێکرای سروشتییە، نزمترینی ١١٢/٧٩ و بەرزترینی ١٣٧/٨٧ بێت.

٤٥ بۆ ٤٩ ساڵی

تێکرای ڕێژە سروشتییەکەی ١٢٧/٨٤، نزمترینی ١١٥/٨٠ و بەرزترینی ١٣٩/٨٨ بێت.

تەمەنی ٥٠ بۆ ٥٤ ساڵی

تێکڕای ڕێژە سروشتییەکەی ١٢٩/٨٥ و نزمترینی ١١٦/٨١ و بەرزترینی ١٤٢/٨٩ بێت.

تەمەنی ٥٥ بۆ ٥٩ ساڵی

تێکرای ڕێژە سروشتییەکەی ١٣١/٨٦ و نزمترینی ١١٨/٨٢ و بەرزترینی ١٤٤/٩٠ بێت.

تەمەنی ٦٠ بۆ ٦٤ ساڵی

تێکڕای ڕێژەی سروشتیی ١٣٤/٨٧ و نزمترینی ١٢١/٨٣ و بەرزترینی ١٤٧/٩١ بێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی وێب توب لە زارای پزیشکانی شارەزا لە بواری سوڕی خوێن و زەختەوە کاریگەرییە دەرەکییەکان و تەمەن و بۆماوەیی و ڕەگەز ڕۆڵی سەرەکی دەبێت لە گۆرانی ڕێژەی فشاری خوێن "زەخت".

بۆ پاراستنی تێکڕای ڕێژەی ئاسایی فشاری خوێن دەتوانرێت بە چەند ڕێگەیەک پارێزگاریی لێبکرێت، وەکو سیستمی خۆراکی هاوسەنگ، کەمکردنەوەی خواردنی خوێ، ئەنجامدانی وەرزش و وازهێنان لە جگەرەکێشان.

يقصد بضغط الدم مقياس قوة دفع الدم ضد جدران الأوعية الدموية

ئ.ل