بۆ ڕۆژوەوان.. دووربکەونەوە لە ڕۆژوو شکاندن بە ئاوی سارد

2019-05-20

3717 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانگی ڕەمەزان کەوتووەتە ڕۆژە گەرمەکانەوە، کە زۆرکەس پێیوایە شکاندنی ڕۆژوو بە ئاوی سارد هەستی تینوێتی کەمتر دەکاتەوە و، لەشی فێنک دەکاتەوە.

شارەزایانی بواری خۆراک ئەو بیرۆکەیە بە هەڵە دادەنێن و ئاشکرایدەکەن، ڕۆژوو شکاندن بە ئاوی سارد و خواردنەوەی بە گەدەی بەتاڵ، زیانی تەندروستیی زۆری لێ دەکەوێتەوە لەوانەش:

- هۆکارە بۆ ئاوسانی گەدە و کرداری هەرسکردنی خۆراک خاودەکاتەوە، جەستە بە باشی ماددە خۆراکییەکان نامژێت.

- زۆرکات مەترسیی هەوکردنی قوڕگی لێ دەکەوێتەوە.

- خواردنەوەی ئاوی سارد لەگەڵ ژەمەکاندا هاوسەنگیی لەش بۆ وەرگرتنی خۆراک تێکدەدات.

- کاریگەریی نەرێنی لەسەر پلەی گەرمیی لەش دەبێت، بە جۆرێک خواردنەوەی بە گەدەی بەتاڵ جەستە ناچاردەکات وزەی زیاتر بسوتێنێت و، هەوڵی بەدەستهێنانەوەی وزەکە بداتەوە، کە ئەمەش زیان بە جەستە دەگەیەنێت و تووشی ماندوێتی و بێهێزیی دەکات.

Image result for bad cold water for ramadan

ئ.ل