ڤیدیۆ.. منداڵێک بە ڕێگەیەکی کاریگەر سوپاسی دایکی کرد

2019-05-20

9029 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیی منداڵێک لە چین بووەتە جێگەی سەرنجی بەکارهێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و بە ڤیدیۆیەکی کاریگەر ناوی دەبەن، منداڵەکە لەڕێگەی ئەو پارەیەی کۆی کردووتەوە دیاری بۆ دایکی دەکڕێت.

ڕوسیا تودەی نوسیویەتی، گوئیڤانی تەمەن ١٠ ساڵ، بڕیار دەدات ئەو پارەیەی کە لەماوەی دوو ساڵدا کۆی کردووەتەوە، بیکاتە دیارییەک بۆ دایکی، هەربۆیە دەستی دایکی دەگرێت و دەیبات بۆ دوکانێکی ئاڵتون فرۆشتن.

منداڵەکە داوا لە دایکی دەکات ئەنگوستیلەیەکی جوان بۆخۆی هەڵبژێرێت، دوای ئەوەی ئەو قوتووە "دەغیلە"ی کە پارەکانی تێدا کۆکردووەتەوە لە جانتاکەی دەردەکات.

هەروەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دیارە دەغیلەکەی پرە لە پارەی وردەی ئاسن، کە لەماوەی دوو ساڵی ژیانیدا کاتێک پارەی پێدراوە کۆی کردووەتەوە، هەر لە دوکانەکەدا دەغیلەکە دەشکێنرێت، نزیکەی هەزار و ٥٠٠ یوان واتە "٢١٨ دۆلار"ی تێدابووە.

دایکەکە بە ڕەفتاری کوڕەکەی زۆر دڵخۆش دەبێت، منداڵەکە ئاشکرایکردووە هەمیشە ویستوویەتی بە ڕێگەیەکی جیاواز سوپاسی دایکی بکات بۆ پەروەردەکردنی.

دەشڵێت "دایکم کاری زۆر دەکات لەگەڵ ئەوەشدا هیج پارچە ئاڵتونێکی جوانی نییە".

منداڵەکە پارەکانی لە خەرجییەکانی ڕۆژانەی خۆی کۆکردووەتەوە، توانیویەتی ئەنگوستیلەیەکی ئاڵتوون بۆ دایکی و زنجیرێکیش بۆ داپیرەی بکڕێت.

Image result for Boy breaks his piggy banks in store to buy ring for his mum

Staff at the shop in China count the coins when Guo pays for the gift

Guo smashes his piggy banks after his mother picked a ring

ئ.ل