هەولێرەکەی میران عەلی بڵاودەبێتەوە

2019-05-20

12129 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ میران عەلی کارە نوێیەکەی، کە کلیپێکە تایبەتە بە شاری هەولێر، لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاودەکاتەوە.

میران عەلی لە لێدوانێکیدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی وتی، گۆرانی "هەولێر" تێکستەکەی نەورەس عەبدوڵڵا نوسیوویەتی و میلۆدییەکەی ئارش عوسمان دایناوە، سیامەك فەقێزادە کاری میکس و ماستەرینگی بۆ کردووە، لە ستۆدیۆی ئەکتیڤ کارە دەنگییەکانی بۆ کراوە.

لەبارەی خۆشەویستیی بۆ شاری هەولێر ڕایگەیاند، هەولێری وەك سلێمانی خۆشدەوێت و خۆشەویستیی بۆ ئەو شارە بەهۆی خەڵکەکەیەتی، زۆر گەرموگوڕن لەگەڵیدا و زۆر خۆشیان دەوێت، هەربۆیە حەزیکردووە هیچ نەبێت شتێکی بچووك و سادەیان بۆ بکات، کە شایەنی ئەو خۆشەویستییەی ئەوان بێت.

میران لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام پڕۆمۆی کلیپەکەی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە، لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاویدەکاتەوە.

میران عەلی لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٥ە، خەڵکی شاری سلێمانییە، سەرەتای کاری هونەریی دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پرۆگرامی "خۆشترین دەنگ"ی کەناڵی NRT2، چەندین کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە، لەگەڵ کلیپی دوێت، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە و گۆرانییەکانی بینەرێکی زۆریان هەیە، جگە لەوەش گۆرانی بە زاراوەی کرمانجی هەیە.

ئ.ل