لەبەر ئەم هۆکارانە لە ژەمی ئێوارەی ڕەمەزاندا شۆربا بخۆ

2019-05-20

3663 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شۆربا یەکێکە لە ژەمە سەرەکییەکانی خواردنی ژەمی ئێوارە لە مانگی رەمەزاندا، دەوڵەمەندە بە ڤیتامینات و ماددەی خۆراکیی گرنگ و کانزاکان.

ماڵپەڕی وێب توب نوسیوویەتی، دوای چەند کاتژمێرێک لە نەخواردنی هیچ شتێک لەکاتی بەڕۆژووبووندا، گرنگە شۆربا یەکێک بێت لە خۆراکەکانی ژەمی ئێوارە، کە پێویستە پێش خواردنە سەرەکی و قورسەکان بخورێت.

ماڵپەڕەک کۆمەڵێک لە سوودەکانی خواردنی شۆربای لە دوای ڕۆژوو شکاندن خستووەتەڕوو:

- غازات و ئاوسانی گەدە ناهێڵێت.

- بەهۆی بەرزیی ڕێژەی ئاو لە شۆربادا، جەستە شێدار دەکاتەوە.

- سەرچاوەی خۆراکی ڕیشاڵییە، کرداری هەرس ئاسان دەکات و ڕیخۆڵەکان لە هەوکردن دەپارێزێت.

- ڕێژەی کالۆریی کەمە و یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێشی لەش.

- ماندوێتی و خەرجیی زۆری ناوێت و ئامادەکردنی ئاسانە.

- ژەهر لە جەستە دەکاتە دەرەوە و ئازار کەمدەکاتەوە.

- ڤیتامین و کانزای پێویست بە لەش دەبەخشێت.

- باشترین شۆرباکان کە گەورە و بچووک دەتوانن بیخۆن و سوودی بۆ جەستە دەبێت، وەکو شۆربای مریشک و برنج و شۆربای سەوزە.

- لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان دەتپارێزێت، وەکو نەخۆشیی شێرپەنجە و کوێری و دڵ و شەکرە.

Image result for ‫لهذه الأسباب.. لن تتخلى عن الحساء في رمضان‬‎

ئ.ل