ئایا بەکارهێنانی تەختە بۆ ئامادەکردن و پێشکەشکردنی خواردن تەندروستە؟

2019-05-20

5632 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پسپۆڕانی تەندروستیی و شارەزایانی بواری خۆراک رێنمایی هاوڵاتیان دەکەن، خۆیان لە بەکارهێنانی ئەو کەرەستانە بپارێزن کە لە تەختە دروستکراون و خواردنیان لە سەر ئامادە دەکرێت.

لە بابەتێکی تەندروستیدا لەشکر حەمید ئەندازیاری خۆراک و سەرپەرشتیاری لیژنەی تەندروستیی ئاماژەی بەوەکردووە، سروشتی تەختە بە شێوازێکە بە ئاسانی بەر داخوران دەکەوێت و کوون و کەلەبەری تێدا دروست دەبێت و توانای هەڵمژینی ئاوی هەیە، لە کاتێکدا مرۆڤ قاپی تەختە بۆ خواردن و خواردنەوە بەکاردەهێنێت و پاککردنەوەی بە ئاو و پاککەرەوەکانی وەک زاهی بەردەوام شێدار دەبێت و هەندێ جار پاککەرەوەکان لە خۆ دەگرێت و هەڵیدەمژێت، کوون و کەلەبەرەکانش پاشماوەی خۆراک دەگرێتە خۆی، هەموو ئەمانە هۆکارن بۆ گەشەی زیندەوەرۆچکەکان وەک بەکتریا و کەڕووەکان ئەمەش هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی.

ئەو پسپۆڕەی بواری خۆراک ئەوەی خستووەتەڕوو، شێ و پلەی گەرمی گونجاو و پاشماوەی خۆراک ژینگەیەکی گونجاو دروست دەکەن بۆ گەشەی زیندەوەرۆچکەکان و دەبێتە هۆی دروست بوونی کەڕوو.

لەشکر حەمید ئەندازیاری خۆراک رێنمایی هاوڵاتیان دەکات بۆ خواردن ئامادەکردن ئەو کەرەستانە بەکارنەهێنن کە لە تەختە دروستکراون بە تایبەت لە ڕێستۆرانتەکان، لە جیاتی ئەوە کەل وپەل و قاپی شووشەو ستیل بەکاربهێنن.

Image result for ‫تەختەو خواردن‬‎