توێژینەوەیەك ئاگاداریی دەدات لەبارەی شەربەتی میوەکان

2019-05-20

4504 جار خوێندراوەتەوە

+ -

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، خواردنەوەی شەربەتی میوە بەراددەیەکی زۆر زیانی تەندروستیی دەبێت و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی مردنی پێشوەخت.

ماڵپەڕی روسیا تودەی لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە کە ئەو کەسانەی کە زۆر شەربەتی شیرین و پڕ شەکر دەخۆنەوە مەترسی تووشبوونیان بە مردنی پێشوەخت زیاترە.

توێژەران لە ئەمەریکا بۆ ئەکەمجار شەربەتی میوەیان لەگەڵ شەربەتە شیرینەکاندا بەراورد کرد وەك خواردنەوە گازییەکان، بینیان کە لێكچوونێکی زۆر هەیە لە نێوان شەربەتی میوە و خواردنەوە دەوڵەمەندەکان بە شەکر، هەردووکیان وادەکەن مەترسی مردنی پێشوەخت زیاتر بێت، وێڕای ئەوەی دڵنیایی ئەوەیان داوە کە پێویستە توێژینەوەی زیاتر لەو بارەیەوە بکرێت.

یەکێك لە پسپۆڕان ئاماژەی بەوەکردوە کە ئەم توێژینەوەیە گرنگە بەڵام ئەگەر لە رۆژێکدا تەنها یەك پەرداخ شەربەتی میوە بخورێتەوە بە قەبارەیەکی مامناوەندی ئەوا زیانی نابێت.

لە توێژینەوەکەدا زانایان پشکنینیان بۆ داتای ١٣٤٤٠ کەس کرد، لەو ماوەیەدا بڕی ئەو شەربەتە شیرینانە و شەربەتی میوانەی دەیانخواردەوە تۆمارکران.

 لەکاتی توێژێنەوەکەدا کە شەش ساڵی خایاند، ١٠٠٠ حاڵەتی مردن تۆمارکران و ١٦٨ی ئەو حاڵەتانە بەهۆی نەخۆشییەکانی شاخوێنبەرەوە بووە.

هەروەها ئەو کەسانەی کە بە بڕێکی زۆر خواردنەوە شیرینەکان و شەربەتی میوەیان خواردووەتەوە مەترسی مردنی پێشوەختیان زیادی کردووە.

ژ.ن