مەترسییەکانی گڵۆپی LED چین لەسەر تەندروستیی؟

2019-05-19

34896 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاربەدەستانی بەشی تەندروستیی لە فەڕەنسا هۆشدارییان داوە لەبارەی ڕووناکی شینی هەندێك لە گڵۆپەکان کە بە لید LED ناودەبرێت، چونکە ئەگەری هەیە ببنە هۆی لەدەستدانی توانای بینین.

ئاژانسی فەڕەنسی بۆ خواردن و تەندروستیی  لە فەڕەنسا ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو ڕووناکییەی لەم گڵۆپانە دەردەچێت دەبێتە هۆی تووشبوون بە جۆرێك لە ژەهراویی بوونی ڕووناکی، بەجۆرێك ئەگەری هەیە تۆڕی چاو تێکبدات و ببێتە هۆی تێكچوونی خەو.

هەروەها ئەگەری تووشبوون بە جۆرێك نەخۆشی چاو زیاد دەکات کە هۆکاری سەرەکی لەدەستدانی توانای بینینە لەو کەسانەی کە لە سەروو تەمەنی ٥٠ ساڵیدان.

ڕووناکی شین لە ڕابردوودا زیاتر لە بواری ئەلکترۆنیات بەکاردەهات بەڵام لە ئێستادا بووە بە بەشێكی سەرەکی لە سیستمی ڕووناکی ژیانی مرۆڤ و لە ماڵەوە و شوێنە جیاوازەکاندا بەکاردەهێندرێت.

ژ.ن