چەند ڕێنماییەك بۆ ڕزگاربوون لە هەستکردن بە تەمبەڵی و خەواڵوویی پاش رۆژووشکاندن

2019-05-19

5081 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆر کەس لە ڕەمەزاندا هەست بە خەواڵوویی و تەمبەڵی و لاوازی جەستەیی دەکەن بەتایبەت پاش ڕۆژوو شکاندن، بۆ چارەسەری ئەمەش دەتوانن سوود لە چەند ڕێنماییەك وەربگرن.

ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هەستکردن بە خاوبوونەوە و تەمبەڵی و خەواڵوویی جەستە ئەگەر هۆکارەکەی نەخۆشی نەبێت ئەوا دەتوانرێت بە چەند ڕێنماییەك چارەسەر بکرێت، بەم جۆرە:

١. لەبەردەمی تەلەفیزیۆندا نان مەخۆ، چونکە وادەکات بەخاوی ژەمەکەت تەواو بکەیت و زۆر دابنیشیت و هەست بە تەمبەڵبوون بکەیت، هەروەها بڕێکی زۆر خواردن دەخۆیت بەبێ ئەوەی هەست بە خۆت بکەیت.

٢. ژەمی ئێوارە بکە بە چەند بەشێکەوە، بەجۆرێك پاش ڕۆژوو شکاندن ژەمێکی گەورە مەخۆ، چونکە ئەمە یەکێکە لە گەورەترین هۆکارەکانی هەستکردن بە خاوبوونەوە و خەواڵویی.

٣. دووربکەوەرەوە لە خواردنی چەوری و بڕی خواردنەکانت یەکسان بکە.

٤. سەوزە و میوە زۆر بخۆ، چونکە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان کە وادەکەن هەست بە تێری بکەیت بەبێ ئەوەی گەدەت قورسبێت.

٥. پاش ڕۆژوو شکاندن بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەلایەنی کەمەوە بە ڕێگەدا بڕۆ و وەرزش بکە.