چەند جوڵەیەک لە ماوەیەکی کەمدا ئازاری شان و مل ناهێڵن

2019-05-19

18677 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕۆژانە بۆ ماوەیەکی زۆر دانیشتن بەدیار کۆمپیوتەر یان تەلەفزیۆن و مۆبایل، چ بەهۆی کارەوە بێت یان هۆکاری تایبەت، دەبێتەهۆی دروستبوونی ئازار لە شان و ملدا، لە جێگای خۆت چەند جوڵەیەک بکەیت ئازارەکە ناهێڵن.

ماڵپەڕی برایت ساید لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە کۆمەڵێک جوڵەی وەرزشی کردووە بۆ نەمانی ئازار لە شان و ملدا، لە ماوەی ١٠ خولەکدا جوڵەکان بکە، هەر جوڵەیەک لە ٣٠ چرکە زیاتر نەبێت.

- نوشتانەوەی سەر بۆ پێشەوە، هۆکارە بۆ جوڵاندنی ماسولکە و ئیسکەکانی شان و مل و نەمانی گرژییان.

A 5-Minute Workout That Can Make Your Neck Pain Go Away

- هەردوو دەست بە پێچەوانەی ئاراستەوە لە پشتەوە بگرە، گرژیی ماسولکەکانی قۆڵ و دەفەی شان ناهێڵێت.

A 5-Minute Workout That Can Make Your Neck Pain Go Away

- چەند جارێک شانەکان بەرزبکەرەوە، ماسولکەکانی شان و دەمارەکان خاودەکاتەوە.

A 5-Minute Workout That Can Make Your Neck Pain Go Away

- هەردوو دەست بۆ سەرەوە بەرزبکەرەوە، پاشان هەر جارەی سەرت بۆ لایەک ڕابگریت، هۆکارە بۆ ئارامکردنەوەی دەروون و ماسولکەکانی شان و مل.

A 5-Minute Workout That Can Make Your Neck Pain Go Away

- کۆتا جوڵە دەستەکان بە شێوەی وێنەکە لێبکە هاوکارە لە خاوکردنەوەی ماسولکەکانی شان و مل، کە دەبێتەهۆی نەمانی ئازار لەو بەشەی لەشدا، لەگەڵ ئەوەشدا بڕی خوێنی زیاتر بە مێشک دەگات و ئارامی بە مێشک دەبەخشێت.

A 5-Minute Workout That Can Make Your Neck Pain Go Away

ئ.ل