خێرا ڕۆیشتن چی لە تەمەنی مرۆڤ دەکات؟

2019-05-18

40669 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاشکراکراوە، ئەو کەسانەی بە خێرایی بە ڕێگا دەڕۆن، ١٥ ساڵ زیاتر دەژین بە بەراورد بەوانەی کە لە کاتی پیاسەکردن و ڕۆیشتندا بە هێواشی دەڕۆن.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی  USAToday ئاماژەی بە توێژینەوەیەکی نوێ کردووە، کە لە لایەن توێژەرانی زانکۆی لەیجەستەری بەریتانی ئەنجامدراوە و تیایدا لێکۆڵینەوەیان لەسەر کاریگەریی خێرا ڕۆیشتن و تەمەن درێژی کردووە.

توێژەرەکان لێکۆڵینەوەیان لەسەر تۆماری تەندروستیی ٤٧٤ هەزار کەس کردووە لە نێوان ساڵی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٦ کە تێکڕای تەمەنیان ٥٢ ساڵبووە.

دەرەنجامەکانی توێژینەوەکە دەریانخستووە، ئەو ئافرەتانەی بە خێرایی بە ڕێگادا دەڕۆیشتن لە کاتی پیاسەکردن و ژیانی ڕۆژانەیاندا، ئەگەریان هەیە تا تەمەنی ٨٦ یان ٨٧ ساڵی بژین، بۆ پیاوانیش ٨٥ بۆ ٨٦ ساڵ.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەو کەسانەی کە هێواش ڕۆیشتنیان کردووە یان بە خێرایی بە ڕێگادا نەڕۆیشتوون، بۆ ئافرەتان ئەگەری هەبووە تا ٧٢ ساڵی بژین و بۆ پیاوانیش ٦٤ ساڵی.

هەرچەندە توێژینەوەکە بە مانای ئەوە نایەت کە هەموو کەسێک بە خێرایی بە ڕێگادا بڕوات تەمەن درێژ دەبێت، بەڵام ئەمە ئەو ڕاستییە نیشان دەدات ئەگەر کەسێک توانای ئەوەی هەبێت خێرا بە پێ بڕوات، ئەگەری زۆرە تەندروستیی باشتر بێت و توشی هیچ نەخۆشییەکی درێژخایەن نەبێت.

Image result for Fast walkers appear to live longer than dawdlers: Study says people who walk briskly live up to 15 YEARS longer - regardless of their weight

 ز.ن