پێنج شوێنی مەترسیدار نابێت مۆبایلی تێدا هەڵبگیرێن

2019-05-18

27439 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 گۆڤاری سانتی مەگەزینی فەڕەنسی لە راپۆرتێکدا باسی پێنج شوێن دەکات کە نابێت مۆبایلە زیرەکانی لێ دابندرێت، بەتایبەت کە بەشێک لە مۆبایلە زیرەکەکان هەڵگری ژمارەیەکی جیاوازی بەکتریان.

لەگەڵ ئەوەشدا کە بەشێکی زۆری کاتەکان بەدیار مۆبایلەزیرەکەکان بەسەر دەبەین، بەڵام زۆربەی خەڵکی مۆبیلەکانیان لە شوێنی نەگونجاو دادەنێن، گۆڤارەکە ئامۆژگاری بەکارهێنەران دەکات مۆبایلەکانیان لەم پێنج شوێنە دووربخەنەوە:

یەکەم: نزیک لە پێست

Related image

ئاژانسی نێودەوڵەتی تایبەت بە ژێرپەنجە مۆبایلە زیرەکەکانی لە لیستی ئەو مادانە داناوە کە ئەگەری توشبوون بە ژێرپەنجەیان لێدەکرێت، بەهۆی ئەو تیشکی کارۆموگناتیسیەی کە لێیەوە دەردەچێت.

هەوروەها گۆڤاری ریدز دایجستی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکردووە، دانانی مۆبایل لەناو گیرفاندا مەترسی لەسەر دەردانی ماددەی پیتاندن دروست دەکات و ئەگەری توشبوون بە ئازاری پشت زیاد دەکات.

دووەم: دانانی مۆبایل نزیک لە سنگ مەترسیدارە

Image result for ‫بأنه لا يجب وضع الهاتف في حمالة الصدر‬‎

لەگەڵ ئەوەش تا ئێستا هیچ لێکۆڵینەوەیەک بەشێوەیەکی فەرمی مەترسی راستەوخۆی دانانی مۆبایلی نزیک لە سنگ پشڕاستنەکردووەتەوە، بەڵام بەشێک لە توێژینەوەکان باس لەوەدەکەن دانانی مۆبایل نزیک لە سنگ ئەگەری توشبوون بە ژێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات.

سێیەم: پێویستە مۆبایل لە ژێر سەرینی نوستن دووربخرێتەوە

Related image

گۆڤاری سانتی مەگەزین باسی لەوەکردووە، دانانی مۆبایل لە ژێر سەرینی نوستن مەترسیدارە بە تایبەت ئەگەری گەرمبوونی مۆبایلەکە هەیە، ئەوەش لەوانەیە ببێتەهۆی سوتان بەتایبەت ئەگەر لە ژێر بارگاویکردندابێت.

هەروەها توێژیەنەوەکە باس لەوەدەکات ئەو شەپۆلەی لە مۆبایلەکانەوە دەردەچێت کاریگەری لەسەر تێکچونی خەو هەیە، بۆیە باشتروایە مۆبایلەکان لەدەرەوەی ژووری نوستن دابندرێت.

 چوارەم: مەترسییەکانی بەکارهێنانی مۆبایل نزیک لە دەموچاو

Related image

بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان بەشێوەیەکی نزیک لە دەموچاو کاریگەری تەندروستی خراپی هەیە، لەبەر ئەوەی ئەو بەکتریایانەی لەسەر شاشەکان بڵاوبوونەوەتەوە کاتێک شاشەی مۆبایل بەر دەموچاو دەکەوێت، دەبێتەهۆی دروستبونی زیپەکە لە هەرزەکاران و سوربوونەوەی دەموچاو.

لەبەر ئەوە گۆڤاری ریدز دایجێستی ئەمریکی ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکات تا دەتوانن لەکاتی قسەکردن بە مۆبایلەکان بیستۆک و شێوازی خۆپارێزی لە تیشکی مۆبایل بەکاربهێنن.

پێنجەم: نابێت مۆبایل لە گەرماو بەکاربهێندرێت

Image result for Avoid smart phones and put it in bathrooms

راپۆرتەکە ئاماژەی بە مەترسیەکانی بەکارهێنانی مۆبایل لە گەرماو کردووە و نوسیویەتی، هەموو ئامێرێک ئەگەر کەمتر لە مەترێک لە ئاو دووربوو، لە رێگای هەوای ناو حەمامەکە دەبێتە هەڵگری بەکتریا و ڤایرۆس لەسەر رووی شاشەی مۆبایلەکە.